ڤیتامین D
ڤیتامین D یەکێکە لە باشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندروستیەوە، ڕەنگە ئاسایی بێت بەلاتەوە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D پشت گوێ بخەیت، بەڵام ناسینەوەی ئەم نیشانانەش گرنگن.
ئەم نیشانانەی خوارەوە مانایی وایە لەشی تۆ پێویستی بە ڤیتامین D زیاتر هەیە و کەمی ئەم ڤیتامینە گرنگەت هەیە:
1. لاوازی ماسولکەکان: ئەگەر هەستت بە شەکەتی گشتی و لاوازی ماسولکەکان کرد، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت تا پشکنینت بۆ بکات.
2. ئازاری ئێسکەکان: دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر و بەربوومە شیرەمەنییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی کەمی ڤیتامین D ، ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی ئازاری ئێسکەکان.
3. کێشەی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسەدان: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ڤیتامین D رەنگە یارمەتیدەربێت لەدژی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان بەتایبەتی لە منداڵاندا، ئەگەر منداڵەکەش کێشەی تەنگەنەفەسی هەبێت ئەوا ڕەنگە کەمی ڤیتامین D هۆکار بێت.
4. ئارەقکردنەوەی سەر: ساڵانێک لەمەوبەر پزیشکەکان پرسیاریان لە دایکەکان دەکرد کە ئایا سەری منداڵە ساواکانیان زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی ئارەقدەکاتەوە.
5. -خەمۆکی
6. هەوکردنی درێژخایەن
7. نەخۆشییەکانی دڵ
8. نەخۆشی سەدەفی
9. ئازاری درێژخایەن
10. شەکەتی
11. بەرزی فشاری خوێن
12. تێکچوونی میزاج
13. نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە
14. کەمهێزی
سەرچاوەکانی ڤیتامین دی کامانەن:
• تیشکی خۆر سەرچاوەیەکی سروشتی باشە بۆ ئەوەی جەستەت ڤیتامین دی دروست بکات.
• ماسی بەتایبەتی ماسی سەلەمون، ماکرێڵ.
• شیر و ماست و پەنیر، شەربەتی پرتەقاڵ، هەندێک جۆری قارچک وەکو قارچکی سپی.
• زەردێنەی هێلکەو جگەرو سنگی مریشک
مهریهم سهربهست
خوێندكاری قۆناغی چوار – زانكۆی سلێمانی | كۆلێژی پهرستاری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق