به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 




شەقیقە چییە؟ هۆكار و چارەسەرەكانی چیین؟


زۆر جار مرۆڤ توشی ئازارێك دەبێت لە سەریدا، كە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە، كە یەكێك لەو جۆرانەی سەر ئێشە پێی دەڵێن شەقیقە و زۆربەی كاتیش لایەكی سەر دەگرێتەوە.


شەقیقە بریتیە لە سەرئێشەیەكی زۆرتوند، ئەم ئازارە بۆ ماوەی ٤ تا ٧٢ كاتژمێر بەردەوام دەبیت بە زۆری یەك لای سەری ئەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كەسەكە چاوی ئێش دەكات، ئەكرێت ھەردوو لای سەری ئێش بكات، بەڵام بە زۆری یەك لای ئەگرێتەوە.


نیشانەكانی دیكە، كە لەو كەسەدا دەردەكەوێت:

1. ڕشانەوەی و دڵ تێكهەڵاتن.

2. ھەستیاربوون بە ڕووناكی و دەنگە دەنگ و بۆن، واتە كەسەكە بە ڕووناكی یان دەنگە دەنگ یان بە بۆن زۆر بێزار ئەبێت.


هاندەرەكانی دروست بوونی شەقیقە؟

1. گۆڕانی كەش ھەوا و وەرزەكان

2. گۆڕانكاری لە ھۆڕمۆناتدا

3.  قەلەقی

4.  كەم خەوی

5.  ڕووناكی یان بۆنی زۆر بەھێز


چارەسەركردن:

بە دووركەوتنەوە لە هۆكارەكانی دروست بوونی ئازارەكەش نامێنێت یان كەم دەبێتەوە و دەكرێت دەرمانی ئازارشكێن بۆ هەندێك لە حاڵەتەكان بەكاربهێنرێت، بەڵام پێویستە سەرەتا سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت تا لەڕێی پشكنینەكانەوە جۆری شەقیقەكە دیاری بكات و دەرمانی پێویست دیاری بكات.


مه‌ریه‌م سه‌ربه‌ست

خوێندكاری قۆناغی چوار – زانكۆی سلێمانی | كۆلێژی په‌رستاری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]