به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 


پشکنینی گوێ چییە وچۆن ئەنجام دەدرێت؟


پشکنینی گوێی دەرەوەو کەناڵی بیستنە تا دەگاتە پەردەی گوێ ،بۆ بینین و دەستنیشانکردنی هەر تێکچوونێکی وەك (سوربونەوە-برین-ئاوسان-هەوکردن و کۆبونەوەی شلەی ناو گوێ لەگەڵ هەر ناتەواویەکی تر لە  گوێچکەدا )کە بووبێتنە هۆی دروست بوونی  نیشانەکانی (گوێ ئێشە-کپبون و قورسبونی گوێ-گرانبونی توانای بیستن)ئەم پشکنینەش لە رێگەی (ئۆتۆسکۆپ)ەوە  ئەنجام دەدرێت کە ئەویش ئامێرێکی پزیشکیە  پێکهاتووە لە سەرچاوەیەکی روناکیی و هاوێنەیەک و ناوبینێک (بە چەند قەبارەیەکی   جیاواز) بۆ پشکنین و  لێروانینی ناو گوێ و دیواری کەناڵی بیستن و پەردەی گوێ و گوێی ناوەراست بەکاردێت بەگشتی ئۆتۆسکۆپەکان چەند قەبارەیەکی-سپاکیولەم یان هەیە بۆ پێگەیشتوان گەورەترینیان بەکاردێنن

چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینەکە


سەرەتا لە گوێ ساغەکەوە دەست پێدەکرێت بۆ دەستکەوتنی  

بەرچاو روونیەک لەبارەی سروشتی گوێی نەخۆشەکە


هەنگاوی یەکەم پشکنین بۆ گوێی دەرەوەی نەخۆشەکە دەکرێت و دەگەرێن بۆ هەر برینێک -سوربونەوەیەک یاخود هەر ئاوساویەک لەسەر رووی گوێ و پشتی گوێ 


لەکاتی پشکنینی گوێی راستدا ئۆتۆسکۆپەکە بە دەستی راست دەگیرێت وەک گرتنی پێنوسێک لە نێوان پەنجەی گەورە  وپەنجەی شایەتماندا ،پەنجەی بچوکیش بەسەری نەخۆشەکەوە ئەنوسرێت وەک خاڵی راگیربوونێک،هەتا ئەگەر سەری جوڵاند 

دەستی پشکنەرەکە لەگەڵی بجوڵێت و ئازاری ناو گوێی نەدات 


بەدەستەکەی دیکە بەشی سەرەوەی گوێچکەی نەخۆشەکە بە هێواشی بەرەو سەرەوە بۆ دواوەوە رائەکێشرێت بۆ رێککردنەوەی کەناڵی بیستن


بەڵام لە مناڵاندا بەشی خوارەوەی گوێچکەی 

بەرەو خوارەوە بۆ دواوەوە رائەکێشرێت


پاشان پشکنینەکە ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانکردنی هەر سوربونەوەو دەرپەرینێک لە ناو گوێ یان لە پەردەی گوێدا،یاخود کونبونی پەردەکە وهاتنە 

دەرەوەی کێم و جەراعەت لێیەوە


پەردەی گوێ لە کەسێکی ساغدا رەنگی خۆڵەمێشیە(ئەکرێت پەمەیی-سپی-یان زەردیش بێت)لە دۆخی ئاساییدا پێویستە ئێسکەکانی گوێی ناوەراست ودرەوشانەوەی تیشکی ئۆتۆسکۆپەکە لەسەر پەردەکە ببینرێت -وە پەردەکە جوڵەی ئاسایی بێت ،بۆپشکنینی جوڵەی پەردەی گوێ پشکنینی

Air-inflation-otoscopy

ئەنجام دەدرێت کە لەرێگەی ئۆتۆسکۆپی هەواوییەوە ئەبێت

(pneumatic-otoscopy)

تیایدا برێک هەوا ئەنێردرێتە ناو گوێیەوە هەتا بزانرێت پەردەی گوێ ئەلەرێتەوە واتە(نۆرماڵە)بەڵام گەر نەجوڵایەوە یان جوڵەی زۆر کەم بوو ئەمەش نیشانەی کۆبونەوەی ئاوە لە گوێی ناوەراستدا


به‌هار ئومێد

خوێندكاری قۆناغی چوار – زانكۆی سلێمانی | كۆلێژی په‌رستاری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]