به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 



چەوری دەمو چاو 


پێست بە سەرەكیترین و دیاترین خانە دادەنرێت، بۆیە پێویستی بە چاودێریكردنێكی گونجاوە زۆر نەخۆشی یان پێشهاتی تەندروستی هەیە كە لەسەر پێستی دەموچاو دەردەكەوێت وەك زیپكە، هەوكردنی پێست، خاڵی تەمەن، وشكبوونی پێست ئەم كایگەرییانە لەسەر رووی پێست یان چینەكانی پێست دەردەكەوێت.

زیادبوونی كێش یەكەم جار لە دەمووچاوماندا دەردەكەوێت، كە لەڕاسیدا  زیادبوونی كێش تەنیا كار لە مل و دەمووچاومان ناكات، بەڵكو شێوەی خەوتن و خراپی دانیشتن لە ئۆفیسدا ئەمانەش فاكتەری مەترسیدارن، كە شێوەی چەناگە گەورە دەكات و قەڵەوی دەكات.


چەند رێگەیەك بۆ نەهێشتنی چەوری دەموچاو و مل


شێواز دانیشتن ڕاست بكەرەوە

ئەمە دەكرێت سەرسامكەر بێت، بەڵام شیوازی دانیشتنی هەڵە نەك تەنیا كار لە مل و بربرەی پشت دەكات، بەڵكو بەهەمان شێوە كاریگەری لەسەر دەمووچاومان هەیە. 


خرپی دانیشتن كاتێك سەر زۆر بۆ خوارەوە دەبەیت هۆكارە بۆ دروستبوونی دەبڵ چەناگە، مل و ماسولكەكانی دەموچاو لاواز دەبن و لە ئەنجامدا ڕووبەری پێستەكە جیڕ خۆی لەدەست دەدات. 


ئەمەش بە ڕاستركردنەوەی شیوازی دانیشتن چاك دەبێتەوە ئەوەیش كاتێك بە ڕیكی دابنیشیت‌و شاشەكە بەرزتر دابنێت بۆ ئەوەی سەرت دانەنەوێنیت بۆ كاركردن.


خەوی باشتر و شێوازی خەوتنی ڕاست و دروست

بەپێی توێژینەویەك بڕ و كوالێتی خەو پەیوەندی كێش و لەدەسدانی چەورییەوە هەیە، لە یەكێك لە توێژینەوەكانی تردا دەریدەخات، كە كەم خەوی دەتوانێت حەزی خواردن و كەمی چوستی چالاكی زیاد بكات. 


ئەوەی گرنگە ئەوەیە، كە دوور بكەویتەوە لە لەسەر لا خەوتن لەسەر دەموچاوت، چونكە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە.


زاناكان ئامۆژگاری دەدەن، كە لەسەر پشت بخەویت یارمەتی لەناوبردنی ئاوسان و ئاوی ناو دەمووچاو هەیە.


جوینی بنێشت دەتوانێت ماسولكەی دەموچاو مل بەهێز بكات

بنێشت جوین وەك مەشقێك وایە بە ماسولكەكانی دەمووچاو، لە توێژینەویەكدا دەریخستووە ئەوانەی بنێشت دەجوون دوای هەموو ژەمێكی خواردن ئاسانن هەرسی خواردن دەكەن


مه‌ریه‌م سه‌ربه‌ست

خوێنكاری قۆناغی چوار به‌شی په‌رستاری | زانكۆی سلێمانی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]