هۆکارەکانی تێکچونی هاوسەنگی هۆرمۆنی ئافرەتانە و نیشانەکانی چین..؟
دەکرێت ڕێژەی هۆرمۆناتی ئافرەتان بگۆڕدرێت لە ماوە جیاوازەکانی ژیاندا، ئەمە ڕەنگە ڕوبدات پێش یان دوای سوڕی مانگانە، کاتی دووگیانی یان لەماوەی نەمانی سوڕی مانگانە( تەمەنی بێومێدی).
ئەو هۆرمۆنانەی زیاتر گۆڕانکارییان بەسەردادێت لە ئافرەتاندا و پەیوەستن بە خۆیانەوە بریتین لە ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن ،بەڵام بەهەمان شێوە گۆڕانی تێستۆستیرۆن کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ئافرەتان.
هۆکارەکانی دروستبوونی ناهاوسەنگی لە هۆرمۆنی ئافرەتاندا:
1. قەلەقی و بێتاقەتی بەردەوام
2. کەم خەوی و خواردنی ڕۆژانەی ناتەندروست ، قەڵەوی و کەمی جوڵەو وەرزش
3. نەمانی سوڕی مانگانە( تەمەنی بێئومێدی)
4. تێکچونی هۆمۆنەکانی تری لەش وەکو غوددە
5. ماوەی دووگیانی
6. هەندێک نەخۆشی وەکو شەکرە ، وە بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
نیشانەکانی بوونی ناهاوسەنگی لە هۆرمۆناتی ئافرەتاندا:
1. بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سوڕی مانگانەدا و تێکچونی سوڕی مانگانە
2. وشکبوونەوەی دامێن
3. هەستکردن بە گەرما و ئارەق کردنەوە لە شەودا
4. ڕەقبوون و ئازاری مەمک
5. دروستبوونی زیپکە بەتایبەت پێش و دوای سوڕی مانگانە
6. زیادبوون و ڕەقبوونی مووی دەموچاو و هەندێک شوێنی جەستە
7. کەمبوونی توانای سێکسی و گۆڕانی میزاج
8. پوکانەوە و فشەڵبوونی ئێسک
9. سکچوون یان قەبزبوون
ناهاوسەنگی لە هۆرمۆنی ئافرەتانە دەکرێ ببێتە هۆی تێکچونی سوڕی مانگانە، نەزۆکی، گۆڕانی ناوپۆشی ڕەحم و زۆر شتی دیکە، هەندێکیان دەتوانرێن چارەسەربکرین بە:
• دەرمان( وەکو هۆرمۆنەکان)
• ڕێنمایی و گۆڕینی ڕۆتینی ژیان
• دەرمانی سروشتی
(هەژان شێخ نوری)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق