به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 


منداڵی نەبەکەم چییە؟ 


ئە و منداڵانەیە کە پێش تەواوکردنی ماوەی دوگیانی لە دایک دەبن .. واتە پیش ئەوەی ماوەی دوگیانی دایکەکە بگاتە ۳۷ حەفتە. لە ۱٠ منداڵ ۹ منداڵ لەمانە زیندوو ئەمێنن واتا ۱ دانەیان ئەگەری مردنی هەیە 

گەشەی ئەم منداڵانە زۆربەی زۆریان وەکو هه‌ر مندڵێکی كه‌ گەشە ئەکەن واتا (ئاسایی) بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەبێت چاودێری بکرێن چونکە مەترسی دواکەوتنی گەشەیان لەسەرە ...


هۆکاری لە دایک بوونی ئەم منداڵانە پێش کاتی خۆی چییە؟  لە ٪۱٠٠ نه‌سەلمێنراوە بەڵام ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارن ..

1. منداڵی دوانە و سیانە 

2. بونی هەر کێشەیەک لە مناڵدانی دایکەکە 

3. توشبون بە (زەخت) بەرزبونەوەی پەستانی خوێن لە ماوەی دوگیانیدا 

4. ئەگەر دایکە کە شەکرەی هەبێت 


چی بۆ ئەو منداڵە ده‌کرێت کە پێش کاتی خۆی لەدایک دەبێت؟

دەنێردرێ بۆ (خودەچ) منداڵەکە ئە کرێتە شوشەوە 

چونکە ئە و منداڵە لەو تەمەنەدا ناتوانی لە دەرەوەی سکی دایکی ژیان بکات بۆیە لەو شوشەیەدا ژینگەیەکی هاوشێوەی ژینگەی سکی دایکی بۆ دابینکراوە و لە ویا ژیان ئە کات تا کاتێکی دیاری کراو کە لە منداڵێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە و دکتۆرەکان بڕیار ئەدەن کەی بگەڕێتەوە ماڵەوە ...


زۆربەی ئەم منداڵانە لە وانەیە توشی یەکێک یان زیاتر لە م کێشانە ببن:

• کێشەلە هە ناسە دانی 

• لەوانەیە توشی یەکێک لە کێشەکانی دڵ ببێت 

• زەردویی

• کەم خوێنی 

• ئیلتیهابات


(هه‌ژان شێخ نوری)

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]