زراو ئەندامێکی بچوکی شێوە هەرمێیە لەلای ڕاستی سک ،لەژێر جگەر، شلەیەکی تێدایە پێ ئەوترێ bile کە ئەیڕژێنێتە ناو ڕیخۆڵە باریکە بۆ هەرسکردنی خۆراک.
یەکێ لەو نەخۆشیانەی توشی زراو دەبێ بەردی زراوە کە بەردێکی بچووکی ڕەقە
بەردی زراو لەوانیە هیچ نیشانەیەکی نەبێ ، بەڵام ئەگەر بەردەکە بۆری زراوی گرت ئەوا ڕەنگە ئەم نیشانانی هەبێ:
۱-ئازاری لەناکاو خێرای توند لەبەشی لای ڕاستی سەرەوەی سک
۲-ئازاری پشت لەنێو هەردوو شان
۳-ئازاری شانی ڕاست
٤-ڕشانەوەو دڵ تێکهەڵچوون
ئازاری بەردی زراو ڕەنگە چەند خولەکێک یان چەند کاتژمێرێک بخایەنێ
هەرچەندە هۆکارەکانی بەتەواوی ڕوون نیە بەڵام پزیشکەکان پێیان وایە ئەمانەی خوارەوە هۆکار بن
۱-بوونی کولیستڕۆڵێکی زۆر لەناو زراو:بەشێوەیەکی ئاسایی کولیستڕۆڵ لەناو زراو هەیە بەڵام کاتێک جگەر زیاد لەپێویست کولێستڕۆڵ ئەکاتە زراوە وەتوانای توانەوەی نەبێ مەدەیەکی شێوە کریستاڵی ڕەق دروست دەکاو وەدبێت بە بەرد
۲-بەرزبوونەوەی بیلی ڕۆبین لەزراودا:بیلی ڕۆبین لەئەنجامی تێکشکانی خڕۆکە سورەکانی خوێن دروست دەبێ وەلەهەندێ حاڵت جگەر بیلیڕەبینێکی زۆر دروست دەکات وەک ڕەقبوونی جگەر (liver cirrhosis) ،گیرانی بۆری زراو ،هەندێ تێکچوونی خوێن
لەکاتی بوونی بەردی زراو پێوسیتە بەدووربین لەم خۆراکانە :
_خواردنە سورکراوەکان(مریشکی سورکراوە،پەتاتەی سورکراو...)
_ئەو بەرهەمانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە(پەنیر،کەرە ،شیر،دۆندرمە)
_گۆشتی چەور(گۆشتی گا)
_پیتزا
_قاوە
وە ئەبێ ئەو خواردنانەی فیتامین cتێدایە زیاتر بخورێ وەک(بیبەر،کەلەرم،برۆکلی،تەماتە،
میوە مزرەکان،کێوی، شاتوو،ئەنەناس]
چارەسەری بەردی زراو
_لابردنی بەردی زراو
_دەرمان بۆ توانەوەی بەردی زراو کە چەند مانگێک یان ساڵێک دەخایەنێ بۆ تەوانەوەی بەردەکە وەبەوەستاندنی دەرمانەکە بەردەکە دووبارە دروست دەبێتەوە
٭لەهەندێ حاڵەتدا دەرمان ناتوانێ بەردەکان بتوێنێتەوە
دێكان ئهمین
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق