کوتان چییه؟ بۆ كێ دهكرێت؟
کوتان: یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییەکان ، چونکە کوتان سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات و وای لێدەکات هۆکاری نەخۆشیەکانی وەکو ڤایرۆس و بەکتریا بناسێتەوەو لە ناویان بەرێ ... کوتان دەمان پارێزێت لە زیاتر لە ۲٥ کوشندەترین نە خۆشیەکان وەکو (سورێژە ، گرانەتا ، ڤایرۆسی جگەر ، هەوکردنی پەردەی مێشک .....هتد)
کوتان بۆ منداڵ و گەورە و دایکی دوگیانیش دەکرێت. بۆ منداڵ بە پێی تەمەن ڕێک خراوە بەم شێوەیە:
* بۆ هەوکردنی جگەری جۆری B یە کە م جەلسە لە کاتی لەدایک بوون دووەم لە تەمەنی (۱_۲) مانگی سێیەم و کۆت جار لە (٦_۸) مانگی.
* بۆ دەردە کۆپان یەکەم جار لە ۲ مانگی دواتر لە ٤ مانگی ئینجا ٦ مانگی پاشان لە (۱٦_۱۸) مانگی.
* سورێژە و ملە خڕە یەکەم جار لە (۱۲_۱٥) مانگی دووەم جار لە (٤_٦ ) ساڵی واتا بە شێوەیەکی ڕێک خراو بەپێی تەمەنی منداڵەکە و جۆری کوتانەکە دانراوە
هاوشێوەی منداڵان چەن جۆرێکی کوتان لە گەورکانیشدا دەکرێت وەکو :-
۱ـ دژی ئەنفلۆنزا.
۲- دژی هەوکردنی پەردەی مێشک.
۳- دژی هەوکردنی جگەر.
٤- دژی هەوکردنی سییەکان.
٥- دژی گرانەتا.
لە دایکی دووگیانیشدا کوتان دەکرێت:
دایک و کۆرپەلە هەردوکیان پێویستیان بە پارێزگاری هەیە دژی نەخۆشیەکان
نمونە : کوتانی (MMR) جۆرێکی کوتانە دژی سورێژە دەکرێت بۆ دایکی دوگیان چونکە توشبوون بە سورێژە لە ماوەی دووگیانیدا رەنگە ببێتە هۆی لەبارچوون یان درووستبوونی منداڵێکی نا تەندرووست ....
لایەنە خراپەکانی کوتان:
1- ڕەق بوون و سوربونەوەی شوێنی دەرزیەکە.
2- سور بونە وەو ئاوسان.
3- ماندوو بون.
4- لە هەندێ حاڵەتی دەگمەندا شەلەل بوون.
(هەژان شێخ نوری)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق