گرنگی شیردانی دایك بۆ منداڵ و دایك:
شیری دایك ئه‌و موعجیزه خواییه كه تا ئیستاش زاناكان لێیده‌كۆڵنه‌وه و هه‌موانی سه‌رسام كردووه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نها یه‌ك پێنجی دایكان شیری خۆیان به‌منداڵ ده‌ده‌ن. له‌م بابه‌ته‌دا ئاشنابن به گرنگترین سووده‌كانی شیری دایك بۆ منداڵ و دایكه‌كه.
• سوده‌كانی شیری دایك بۆ منداڵ:
1-پێكهێنانی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌نێوان دایك و منداڵه‌كه. ئه‌مه‌ش زیاتر به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی دایكه‌كه به‌ارمبه‌ر ئه‌و منداڵه ده‌جوڵێنێت.
2-به‌رگری(مناعة) له‌دایكه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ منداڵه‌كه به‌مه‌ش منداڵه‌كه به‌رگری به‌رامبه‌ر ئه‌ونه‌خۆشیانه په‌یدا ده‌كات كه پێشتری دایكه‌كه به‌رگری به‌رامبه‌ر په‌یادكردوون بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ری كۆئه‌ندامی به‌رگریه كه هێشتا گه‌شه‌ی نه‌كردووه.
3-ڕێژه‌یه‌كی سرووشتی و ئاسایی له پرۆتین، شه‌كر و چه‌ورێكانی تێدایه كه له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رس ئاسانه‌و یارمه‌تی گه‌شه‌ی ئه‌م كۆئه‌ندامه ده‌دات.
4-پله‌یه‌كی گه‌رمی دروستی هه‌یه كه گونجاوه له‌گه‌ڵ باری له‌شی منداڵه‌كه و یارمه‌تیده‌ری ڕاگرتنی ڕێژه‌ی ئاسایی گه‌رمی له‌شی منداڵه‌كه ده‌دات.
5-یارمه‌تیده‌ری ڕاگرتنی باری ده‌رونی و ئارامكردنه‌وه و خه‌واندنی منداڵه‌كه ده‌دات.
6-به‌ته‌واوی خاوێنه له‌هه‌موو جۆره زینده‌وه‌رێكی زیانبه‌خش.
7- یارمه‌تی گه‌شه‌ی جه‌سته‌ی و پیگه‌یشتنی هۆشی و ئاستی زیره‌كی IQ منداڵه‌كه ده‌دات .
• سوده‌كانی شیری دایك بۆ دایكه‌كه:
1-منداڵدانی دایك 20 جار گه‌وره‌تر ده‌بێت له قه‌باره‌ی ئاسایی خۆی له‌كاتی هه‌ڵگرتن و له‌دایكبونی منداڵدا. شیردانی منداڵه‌كه ده‌بێته هۆی ڕژاندی هۆرمۆنێك یارمه‌تی ده‌رده‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵدان بۆ قه‌باره‌ی ئاسایی خۆی.
2-ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی كه ده‌ڕژێن یارمه‌تی دڵخۆشبوون و نووستنی دایكه‌كه ده‌ده‌ن.
3-دایكه‌كه ده‌پارێزێت له جۆره‌كانی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
وسلام علیكم
بڕیار غفور
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق