ناسۆر چیە؟
ناسۆر بریتی یە لەدروستبوونی كیسێك یا بۆشاییەک
كە موو یا پیسی تێدا كـۆدەبێتەوە، زۆرجار لە كۆتایی پشت لە نێوان هەردوو لای سمت كە
پێی دەڵێن (كلێنچكە) دروست دەبێت، نزیكەی(٥)سم دەكەوێتە سەرووی كۆمەوە، دەكرێت لە
چەند شوێنێكی تری وەك (بنباڵ،نێوان پەنجەكان،ناوك و سەرسنگ) یش دروست ببێت.
باوەڕ وایە لەئەنجامی لوولبوونی مووەكان
و چوونە ناوەوەی بۆ ناو پێست لەو شوێنانەی كە باسكران دروست بێت پاشان نیشانەكانی
دەردەكەون
کۆمەڵێک هۆکار بەرپرسبن لێی، لەوانە :ـ
١- کـارکردن
لەسەر کۆمپێوتەر و شۆفێریکردن بۆماوەکی زۆر کاتێک سمتیان تووشی روشان و برینداربوون
دەبێت.
٢- رانەگرتنی
پاكوخاوێنی و زۆری و لوولی و ناڕێكی موو یان گەشە كردنی موو بە پێچەوانەی لەش.
٣- لەسپی
پێست و لەو کەسانەدا کە زیاد ئارەقە دەكەنەوە وقەڵەو و نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
نیشانەکانی بریتین لە:-
١- دروستبونی
چەند کون یان بۆشای تر لەتەنیشتی بۆشاییە سەرەتاییەکەوە.
٢- سوربوونەوە
و ئاوسان بوونی بۆنێکی ناخۆش لە برینەکە.
٣-هاتنە
دەرەوەی کێم و خوێناو بەشێوەی شلەیەکی زەردباو.
٤- بەرزبوونەوەی
پلەی گەرمای لەش (تا).
چارەسەر چیە؟؟
كاتێك نەخۆشیەكە تەشەنەی نەكردبێ بەپاكوخاوێن
راگرتنی شوێنی نەخۆشیەكە و شۆردنی بەئاوسابون، لابردنی موەکان نیشانەكانی نەخۆشیەكە
ون دەبن و ئازارەكە نامێنێ.
ئەگەر نەخــۆشی ناسـۆر دوومەڵی
دروستكردبێ، پێویست بە نەشتەرگەری دەکات لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە،نەخـۆشەکە بەنجی
گشتی یا نیو بەنجی بۆ دەکرێت.دواتر برینێك لەسەر دوومەڵەكە دەكرێ و ناسۆرەكە بەتەواوی
لە خوێن وپیسی و مووەكانی ناوی پاكدەكرێتەوە ،وە برینەكە بەكراوەیی بەجێ دەهێڵرێ
تاخۆی یەكدەگرێتەوە و چاكدەبێتەوە،لەو ماوەیەدا پێویستی بە پاككردنەوەی بەردەوام هەیە
(لانی كەم دو رۆژ جارێك) تابەتەواوی برینەكە یەك دەگرێتەوە.
مهریهم سهربهست
خوێندكاری
كۆلێژی پهرستاری – قۆناغی چوارهم || زانكۆی سلێمانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق