ئامێری فایبرۆسكان چیه ؟
فایبرۆسكان بریتیه له ئامێرێك بۆ پشكنینی جگه‌ر به مه‌به‌ستی دیاری كردنی ڕێژه‌ی به ڕیشاڵبوونی جگه‌ر كه له ئه‌نجامی هه‌وكردنی به‌رده‌وامی جگه‌ر درووست ده‌بێـت، كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێـت.
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی چه‌وری جگه‌ر به شێوه‌یه‌كی ورد دیاری ده‌كات.
ده‌توانرێـت ڕاده‌ی به‌ڕیشاڵبوون دیاری بكرێـت،
به‌و پێیه‌ش شێوازی چاره‌سه‌ر و چاودێری كردنی نه‌خۆشه‌كه ده‌گۆڕێـت.
_____
فایبرۆسكان بۆ كام نه‌خۆشانه پێویسته ؟
- هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی جۆری B
- هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی جۆری C
- هه‌وكردنی جگه‌ر له ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی كحول.
- هه‌وكردنی جگه‌ر له ئه‌نجامی زۆری ڕێژه‌ی چه‌وری
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره و گومانی زۆری ڕێژه‌ی چه‌وری جگه‌ریان
لێده‌كرێـت
- ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه كه هۆكارێكه بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی چه‌وری جگه‌ر
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێژه‌ی ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ریان به‌رزه.
____
چۆن ئه‌م پشكنینه ئه‌نجام ده‌درێـت؟
- ئه‌م پشكنینه به هه‌مان شێوی سۆنار ئه‌نجام ده‌درێـت و هیچ ئازارێكی نیه و پێویست به به‌نج یان ده‌رمان خواردنی هێوركه‌ره‌وه ناكات.
- پێویسته 3 كاتژمێر پێش ئه‌م پشكنینه خواردن و خواردنه‌وه نه‌خورێـت.
تێبینی : ئه‌م پشكنینه له كاتی دووگیانی ئه‌نجام نادرێـت هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئامێری Pacemaker يان هه‌یه نا‌بێـت ئه‌م پشكنینه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌هار ئومێد
خوێندكاری قۆناغی چوار | زانكۆیی سلێمانی - كۆلێژی په‌رستاری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق