بەهای خەوی تۆ ڕاستەوخۆ كاریگەری هەیە لەسەر مێشك و جەستەت، هەروەها كاریگەری هەیە لەسەر ڕێرەوی ژیانت، كە پێكدێت لە بە بەرهەمی تۆو رێكخستنی هەستەكان، مێشك و دڵێكی تەندروست، زیرەكی و تەنانەت كێشیشت .
كەمترین خەو كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر هەستەكان ، وزە، زیرەكی مێشك، دەست دەگرێت بەسەر توانای فشاركردن .
خەو هەر ئەوە نییە، كە بۆ ماوەیەك لەشت بوەستێت .كاتێك پشوو دەدەیت، مێشكت هەر مەشخوڵە، ئەگەر خەوی پێوستت نەبوو جەستە ناتوانێت كارەكانی خۆی بەڕێكی بكات، ناتوانیت ئیش بكەیت، فێربیت، دروستكەربیتو پەیوەندییەكان داخراو دەبن لەڕووی توانا شاراوەكان، كە كاریگەری هەیە لەسەر مێشكو جەستە، كە تێكێان بشكێنێت.
باشترین هەواڵ ئەوەیە، كە ناتوانیت بژاردە بكەیت لەنێوان تەندروستی و زیرەكی، بەوەی كێشەكانی خەو و خەوی پێویست بۆ هەر شەوێك، وزە لەسەرو هەموویەوە تەندروستی سەردەكەوێت.
چەند سەعاتت پێویستە بۆ خەوتن؟
جیاوازییەكی گەورە هەیە لەنێوان بەدەستهێنانی خەو و بڕی باشترین خەو، كە بەدەستی دەهێنیت بەپێی توەژینەوەیەكی پەیمانگای تەندروستی جیهانی ڕێژەی خەوی پێویست بۆ كەسێكی پێگەیشتوو نابێت لە ٧ سەعات كەمتر بێت بۆ هەر شەوێك، لە ئەمڕۆدا كە سەردەمی خێرایە ٦ بۆ ٧ سەعات خەو زۆر باشە.
تەنیا لەبەر ئەوەی ٦ بۆ ٧ سەعات خەوتووی واتای ئەوە نییە هەست بەباشییەكی زۆر بكەیت، یان ئەگەر زیاتریش بخەویت .
خەو لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە، خەوی تەندروست بۆ كەسێكی پێگەیشتوو لە نێوان ٧ بۆ ٩ سەعاتدایە بۆ هەر شەوێك، منداڵ و هەرزەكاران پێوستیان بە خەوی زیاترەو خەوی پێویست پەیوەندی بەتەمەنیشەوەیە كەسێك، كە تەمەنی زۆر بێت كەمتر لە ٧ سەعاتی پێویستە و كێشەیان هەیە لەگەڵ خەوی زۆر لەشەوی درێژدا، كە پشویەكی رۆژانە یارمەتیت دەدات بۆ پركردنەوەی ئەو بۆشاییە.
ئەگەر تێر خەو بیت، لەو كاتەی هەڵەستیت تا ئەو كاتەی دەخەویت هەست بە وزەی زیاتر ئەكەیت و چالاكیت ئەو ڕۆژە.
هەژان شێخ نوری/پەرستاری /قۆناغی۳
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق