به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 




۸/٥ ی هەمووساڵێک دیاری کراوە بە ڕۆژی جیهانی نەخۆشانانی تالاسیمیا 


تالاسیما یەكێكە لەو نەخۆشییە درێژخایەنانە كە بەهۆی بۆماییەوە مرۆڤ توشی دەبێت، پزیشكێكی پسپۆڕیش ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم نەخۆشیە دوو جۆری هەیە:


نەخۆشی تالاسیما كەمخوێنی بۆماوەییە، لە دایك و باوكەوە بۆ منداڵان دەگوازرێتەوە، هەر كۆرپەلەیەكی ئاسایی لە سكی دایكدا خڕۆكە سورەكانی بە جۆری F دادەنرێت، كاتێك لە دایك دەبێت دەگۆڕێت بۆ جۆری A، بەڵام لە منداڵانی توشبووی تالاسیمیا جۆری F دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت بۆ جۆری پاش لەدایكبوون.


نیشانەكانی نەخۆشی تالاسیما:


 - هیلاك و بێهێزبوونی زۆر.


- تێكچوونی ڕەنگ و زەرد هەڵگەڕانی پێست.


- گەشەی ئێسكەكانی دەموچاو بە شێوەیەكی ناسروشتی.


- لاوازی گەشە و ئاوسانی سك.


- تێربوونی ڕەنگی میز.


پاش لەدایكبوون منداڵانی توشبووی تالاسیما پێویستە بەردەوام خوێنیان تێبكرێت، كەسی گیرۆدە ئەگەری ئەوەی هەیە هەڵگربێت، ئەگەری ئەوەشی هەیە توشبووبێت.


چۆنیەت چارەسەركردنی نەخۆشی تالاسیما:


- پێدانی خوێن.


- پێدانی مۆخی ئێسك.


- چارەسەری دەرمانی.


- نەشتەرگەری لابردنی سپڵ و زراو.


كەسی توشبوو تەنها لە پشكنیندا دەردەكەوێت كە تالاسیمای هەبێت و ئەگەری ئەوەشی هەیە كەمخوێنییەكی كەمی هەبێت، بەڵام تالاسیمای قورس لە شەش مانگی سەرەتای ژیانیەوە دەردەكەوێت و بۆ هەموو ژیانی پێویستی بە خوێن دەبێت.


کلیک لەسەر وێنەکان بکە بۆ بینینی زانیاریەکانی سەر وێنەکان  بە زمانی کوردی 


هەژان شێخ نوری/ قۆناغی۳/کۆلێژی پەرستاریDay 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]