به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 


به‌ ڕۆژبوون كۆمه‌ڵێك سودی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ :

 *یەکێک لە سودەکانی ڕۆژوو گرتن، بریتیە لەگەنجبوونەوەی جەستەی مرۆڤ، چونکە بە سروشتی حاڵ خواردن وزۆرخۆری،شکڵ و شێوەی مرۆڤ واتلێدەکات گەورەوە بەتەمەن بنوێنێت، بە سنوردارکردنی ئەو حاڵەتە، جۆرێک لە حاڵەتی گەنجێتی بۆ مرۆڤ دەگێڕێتەوە، کەسی ڕۆژووگر،بەو خۆبرسی کردن و تینوکردنەی، بەشێکی زۆری ژەهیری ناو جەستەی لەناو دەبات، خانە زیان بەخشەکانیش لاوازو بێهێز دەکات و ڕێگری لە بەهێز بوون و زاڵبونیان بەسەر خانە سود بەخشەکانی جەستەدا،هەروەها ڕۆژووگر، بە ڕۆژووگرتنەکەی چەوری کەڵەکە بووی ناو جەستەی دەتوێنێتەوە، لەبری ئەوەی ئەو چەوریە زیانی پێبگەیەنێت، وەک وزەیەک بۆ جەستە بەکاری دەهێنێت.


۱.هانی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر دەدات لەخوێندا ئەویش لە ڕێگەی نەهێشتنی دروستبونی ڕێگری لە ئیشی هۆڕمۆنی ئینسۆلین لەبەر ئەوەی ئیشی ئینسۆلین گواستنەوەی شەکری گلوکۆزە لە خوێنەوە بۆ خانەکان٫کە دەبێتە هۆی ئەوەی لاشەمان هەستیاری زۆربێت بۆ ئیشی ئینسۆلین بەجۆرێک کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی شەکری گلوکۆز لە خوێنە وە بۆ خانەکان و دواتریش بەکارهێنانی وەک سەرچاوەی ووزە٫ ئەمە بۆ ئەوانە سودی هەیە کە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە۰

۲.دەبێتەهۆی هاندانی لاشەمان بۆ تەندروستیەکی باشتر ئەویش لە ڕێگەی شەڕکردن دژی هەوکردن٫

لە حاڵەتی هەوکردنی کورتخایەن بەرگری لەشمان دەبێتە هۆی ئەوەی هەوکردنەکە نەهێڵێت، بەڵام لەکاتێکد بەرگری لەشمان وەک پێویست نەبوو هەوکردنە کورتخایەنەکە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی هەوکردنی درێژخایەن کە ئەوەش دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی و چەند نەخۆشیەکی وەک نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەوڕۆماتیزمی جومگە.

توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندوە کە بەڕۆژوبوون دەبێتە هۆی ئەوەی نیشاندەرەکانی هەوکردن کەم بکەن لە وانەی بەڕۆژو دەبن واتا هەوکردن کەمی کردوە کە ئەوەش سودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو نەخۆشانە ی نەخۆشی ڕەقبونی دەمارەکانیان هەیە۰

۳.دەبێتە هۆی باشبونی تەندروستی ئەوانەی نەخۆشیەکانی( دڵ) یان هەیە لەڕێگەی کەمکردنی فشاری خوێن و کەمکردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش و چەوری سیانی لە خوێندا کە ئەوانە هۆکاری سەرەکین بۆ نەخۆشیەکانی دڵ.

٤.کاریگەری دەبێت لەسەرتەندروستی مێشک و وادەکات فەرمانەکانی بەباشی جێبەجێبکات و زیان گەیاندن بە دەمارەکان کەم بکاتەوە کە سودی دەبێت بۆ ئەوانەی نەخۆشی پارکینسۆن(لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی جۆڵەی لەش) یان نەخۆشی ئەڵزایمەر(بیرچونەوە)یان هەیە۰

۵. یاریدەی کەمبوونی کێشی دەدات بەهۆی وەرگرتنی ووزەی کەم و چالاک بونی زیندەچالاکیەکان(میتابۆلیزم)۰

٦.زیادبوونی ڕێژەی هۆڕمۆنی گەشە کە جۆرە پڕۆتینێکە ڕۆلی گرنگی هەیە لە گەشەو زیندەچالاکیکان و کەمبوونی کێش و بەهێزبوونی ماسولکە.

مریم سەربەست/قۆناغی۳/کۆلێژی پەرستاری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]