چون به دووربین له نیشانه کانی ھه وکردنی کۊڵۊن له مانگی ڕه مه زان ؟
هه وکردنی کوڵون حاڵه تێکی باوه و کارده کاته سه ر ڕیخوڵه گه وره یان حاڵه تێکی درێژخایه نه و که سی توشبوو پێویسته بۊ ماوه یه کی زۊر چاره سه ر وه ربگرێت و خۊی بپارێزێت,تاوه کو ئێستا ھۊکاری ته واوی ھه وکردنی کۊڵون نه زانراوه هه ندێک له و هۊکارانه ی گونجاون وه ک (بۊماوه یی, قه له قی, خراپی شێوازی ژیان,گرژبونی ماسولکه کانی ریخۊڵه,هه وکردنه کانی ریخۊڵه,...) نیشانه کانی هه وکردنی کۊڵون بریتین له گرژبون وئازاری ناوسک,ئاوسانی ناوسک,کۊبونه وه ی گاز له ناوسک,قه بزی, سکچون .
بۊئه وه ی به دووربین له نیشانه کانی هه وکردنی کۊڵون له مانگی ره مه زان پێویسته ئه م هه نگاوانه جێبه جێ بکه ین: ۱نه خواردنه وه ی ئاوی سارد:ڕه نگه زۊرینه مان به کوپێک ئاوی سارد ڕۊژوه که مان بشکێنین به ڵام ئه مه کارێکی هه ڵه یه چونکه ئاوی سارد نیشانه کانی هه وکردنی کۊڵون خراپتر ده کات ده توانین له بری ئه مه به ۱بۊ۲ کوپ ئاوی شله تێن ڕۊژوه که مان بشکێنین. 2خواردنی probiotics:probiotics بریتیه له به کتریای سود به خش یان یارمه تیده ر ,به کاردێت بۊ که مکردنه وه ی ئازاری هه وکردنی کۊڵون,ده توانین له ڕێگه ی خۊراکه وه ده ستمان بکه وێت یه کێک له و خۊراکانه ش ماسته یان به شێوه ی که پسول له ماوه ی بیست و چوار سه عاتدا دووجار وه ربگیرێت (له به ربانگ و پارشێو ). ۳شکاندنی ڕۊژوو به سێ قۊناغ : نابێت شکاندنی رۊژوو به خواردنی قورس ده ست پیه بکات چونکه په ستانی زۊر ده خاته سه ر مه عیده و ره نگه ببێته هۊی ھێڵنجدان و ڕشانه وه,باشتر وایه ڕۊژوه که ت به خورما و ئاو بشکیه نیت و دواتر شله مه نیه کان بخورێت و خۊمان بپارێزین له زیاده ڕه ویکردن له خواردن و دووربکه وینه وه له خواردنه وه گازیه کان و خواردنه زۊر چه ور و شیرینه کان. ٤دوورکه وتنه وه له هه موو ئه و خواردنانه ی ده بنه هۊی ئازار: ده بێت دوور بکه وینه وه له و خواردنانه ی نیشانه کانی هه وکردنی کۊڵون زیاتر ده که ن وه ک: گۊشتی سور,قه رنابیت,شیر,له گه ڵ خواردنه توونه کان. ٥زیاده ڕه وینه کردن له خواردن له کاتی پارشێو و به ربانگ :له کاتی شکاندنی ڕۊژوو و پارشێودا نابێت قاپێکی زه به لاح له خواردنه ئاماده کراوه که بخۊین ده بێت نیوه ی خواردنه که بخۊین,سه ره تا به خواردنی سوپ ده ست پیه ده که ین و دواتر ده توانین چێژ له خواردنه کانی که وه ربگرین. ٦ خواردنه وه ی خواردنه وه گیاییه کان نیو سه عات دوای ڕۊژوو شکاندن: وه ک نه عنا,زه نجه فیل,چای ڕازیانه ھه موو ئه مانه ده بنه هۊی ھێورکردنه وه ی گه ده و که مکردنه وه ی گرژبون و ئاوسانی گه ده,دوای خواردنه وه ی یه ک کوپ چا ده توانی هه ست به که مبونه وه ی قه باره ی ئه و هه وایه بکه یت له گه ده تدا کۊبوه ته وه. 7 چونه ده ره وه و ڕێکردن : ڕێکردن بۊ ماوه ی نیو کاتژمێر دوای ڕۊژوو شکاندن وه رزشێکی زۊر باشه بۊ که مکردنه وه ی قه له قی و نیشانه کانی ھه وکردنی کۊڵۊن. ئه و خۊراکانه چین باشن بۊ هه وکردنی کۊڵۊن؟ نانی گه نم یان جۊ ,میوه و سه وزه ,خواردنی برێکی دیاریکراو له و خواردنانه ی شه کری جێگره وه ی کریستاڵیان تێدایه وه ک هه ڵوژه ی وشک ,شه ربه تی ھه ڵوژه. ئه و سه و زه و میوانه چین باشن بۊ هه وکردنی کۊڵۊن؟ مۊز,شلێک ,کاڵه ک ,ترێ ,کێوی,پرته قاڵ, گێزه ر,باینجان, پاقله مه نیه سه وزه کان, کوله که ,سپێناغ,په تاته ی شیرین. چین ئه وخواردنانه ی هه و کردنی کۊڵۊن زیاد ده که ن ؟ زۊرخواردنی ڕیشاڵه کان ئه مه ش له توێکڵی سه وزه و میوه کانه وه ده ستمان ده که وێت ,خواردن و خواردنه وه ی چوکلێت,کھول,چا,قاوه,فره کتۊز واته شه کری میوه و هه نگوین,خواردنه وه گازیه کان ,خواردنه چه ورو سورکراوه کان,خواردنی ژه می زۊر,پاقله مه نیه کان .
بەهار ئومێد/قۆناغی ۳/ کۆلێژی پەرستاری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق