به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 

سوودەکانی ڕۆژو لەڕوی تەندروستیەوە 📢

 

‎✏بەڕۆژووبون پەستانی خوێنمان بە ڕێکی و درووستی دەپارێزێت ، واتە بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە ، هەروەها ڕێگری دەکات لە کەڵەکوبوونی چەوری لە خوێنبەرەکان (Atherosclerosis) کە هۆکاری سەرەکییە بۆ درووستبونی جەڵدە ، چۆن ئەمە ڕوودەدات !!..، ئاشکرایە لەکاتی بەڕۆژووبون لەشی هەریەک لە ئێمە گلوکۆز و چەوری خەزنکراو بەکاردێنێت بۆ بەدەستهێنانی ووزە واتە چەوری دەتوێتەوە ، هەروەها کاتێک بەڕۆژوو دەبین کردارە کیمیاییەکان و کرداری زیندە چالاکی کەمدەبێتەوە بۆیە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی ئەدرینالین و نورئەدرینالین کەمدەبنەوە و سنوردار دەبن ، ئەم سنورداری و هاوسەنگ ڕاگرتنە لە دەردانی هۆرمۆنەکان و کرداری زیندە چالاکی پەستانی خوێن دەپارێزن و بە ڕێکی و درووستی دەیهێڵنەوە..

ww

‎✏ ڕێگەیەکی زۆر بەسوودە بۆ دابەزینی کێش (Weight loss) :- لەشی هەریەکێک لە ئێمە ئاساییانە گلوکۆز بەکاردێنێت بەمەبەستی بەکارهێنانی ووزە هەروەها چەوری وەک ووزەیەکی خەزنکراو پارێزراو هەڵگیراوە بۆکاتی پێویستی ، بەڵام کاتێک بەڕۆژوو دەبین ئەوا لەشمان دەستدەکات بە بەکارهێنانی چەوری وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی ووزە بۆ بەجێهێنانی جووڵە و فرمانەکانی ڕۆژانەمان ، گرنگی ئەمە لەچیدایە ؟؟! ...بەشێوەیەکی بنچینەیی پێویستدەکات کە چەوری بسوتێنین بۆ مەبەستی کەمکردنی کێش.


‎✏بەڕۆژووبون ئیسراحەت دەدات بە سیستمی هەرسی لەش !!!

‎فرمانی ئاسایی و فیزیاییانەی سیستمی هەرس بەردەوام دەبێت بەتایبەت دەردراوەکانی سیستمی هەرس بەڵام بەڕێژەیەکی کەمتر دەبێت ، ئەم شێواز و ڕاهێنانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەردەوامبوونی هاوسەنگی لە فلود و شلەی لەش . هەروەها تێکشکاندن و شیکردنەوەی خۆراک ڕوودەدات بە شێوەیەکی بەردەوامیانە و جێگیر ، هەروەها دەرپەڕاندنی ووزە بەشێوەیەکی تەدریجی و پلەکراو دەبێت ، هەموو ئەمانە بەردەوامی دەدەن بە سیستمی هەرس بەشێوەیەکی ڕێکخراوەیی و بە لەسەرخۆیی ، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕۆژووبون دەردان و بەرهەمهێنانی ترشی گەدە ناوەستێنێت بۆیە ئەو کەسانەی توشی برینی گەدە (قرحەی معدە) بوون پێویستە بە حەزەرەوە بەڕۆژوو ببن..


سناء حسن محمد ...خوێندکاری بەشی  شیکاری نەخۆشیەکان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]