مانگی رەمەزان مانگێکە بۆ رۆژووگران کەوا تێیدا شێوازی خواردن و ژیانیان دەگۆڕێت،وەبەهۆی بەرۆژو بونەوەتوشی، ژانەسەر، وشكبوونەوە، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن، گێژبوون و هیلاک بون دەبن ئەم هۆكارانەش بۆ كەمبوونەوەی وزەی لەش و كەمبوونەوەی ئاوی لەش دەگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە لە مانگی رەمەزاندا ئەو خواردن و خواردنەوانە بخورێتەوە كە پڕن لە پێكهاتەی خۆراكی و وزە بۆ ئەوەی بە درێژایی رۆژ پارێزگاری لە لەش بكەن.
ئەوخۆراکانەی پێویستە لەمانگی رەمەزان بوخورێن:_
۱: خواردنی کاربۆهیدرات ووزەیەکی باشت دەداتێ بە درێژایی رۆژ.
۲. خورما، خواردنی ٣ دەنكە خورما لەكاتی پارشێو یان لەكاتی شكاندی رۆژوودا زۆر گرنگە بۆ جەستە ، چونكە فرەكتۆزی سرووشتی تێدایە و بە ڕیشاڵیش دەوڵەمەندە .
۳: واباشترە لەپێش نان خواردن سوبی جۆ بخورێت و دوور بكەوەرەوە لە خواردنی سیر و پیاز.
٤: میوە دەوڵەمەند بە ریشاڵ و ئاوەکان، گرنگە لە پارشێودا بایەخی پێ بدەیت وەک کیوی و ئەنەناس،شوتی
٥: سەوزەوات، رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و رێگا لە تینوێتی دەگرێت، لەھەمانکاتدا پسپۆڕان ھۆشداری دەدەن لە کەمکردنەوەی خواردنەوەی چا و قاوە، چونکە کافاینی زۆر تێدایە و دەبێتەھۆی تینوێتی.
٦: خوادنی پاقلەمەنیەکان وەکو نۆک، نیسک، فاسۆڵیا وا دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ هەست بە تێری بکەیت.
۷: دوور بکەوە لە خواردنی شیرینی لە دوای نان خواردن.
۸: خواردنی ماست و شیر یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان کەجەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.
۹: خواردنی ماسی و گۆشتی سپی و کەم بەکارههێنانی گۆشتی سوررچونکە ئاسان هەرس ناکرێت لەدوای بەرۆژووبوون
۱٠: گوێز، گەزۆ وبادەم بۆ دوای نانخواردن یەکێکن لەو چەرەسانەی کە گرنگی تایبەتی خۆیان هەیە؛ ئەمەش لەبەر ئەوەی سەرچاوەی پرۆتین و ریشاڵن، لەگەڵ چەندین چەوری بەسوود
١١: ژەمی قورس و پڕ چەوری و بەهارات كەم بكەنەوە.
١٢: هەوڵبدە شێوازی خواردنت لە رەمەزان بکەیت بە چەند بەشێکەوە، نەوەک یەک جار خواردنێکی زۆر بخۆیت و گەدەت ئازاربدەیت، بەڵکو بیکە بە چەند ژەمێک و تێیدا چەند خۆراکێکی جیاواز بخۆ.
١٣: دووركەوتنەوە لەو خۆراكانەی پڕلەچەورین لەکاتی پارشیودا وەك خۆراكە خێراكان یاخود شیرەمەنی پڕ لەشەكر چونكە ئەوانە دەبنە هۆی هەستكردن بەتینوێتی و برسێتی.
۱٤: لەم مانگە هەوڵ بدە تاكو بەسەر ناخی خۆتدا زاڵ بیت، چونكە باشترین كات ئەوەیە لەم مانگەدا بەسەر خواردن و خواردنەوەی خۆتدا زاڵ بیت.
گەشبین شێرکۆ/قۆناغی۳/کۆلێژی پەرستاری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق