به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 



ئایا ئافرەتی دووگیان دروستە بە ڕۆژوو بێ؟؟

پزیشکی پسپۆڕ بڕیارلەسەربەڕۆژووبوون یان بەڕۆژوونەبوونی ئافرەتی دووگیان ئەدا بەگوێرەی حاڵەتەکان دەگۆڕێ


 هەندێ ڕوونکردنەوەی دکتۆر (Rashi Gupta)پسپۆڕ لە نەشتەرگەری و نەخۆشی ژنان لەسەر بە  ڕۆژووبوونی ئافرەتی دووگیان:

1ـ خواردنەوەی بڕێکی تەواو ئاو لەکاتی پارشێو وبەربانگ بۆئەوەی بەتەڕی بمێنێتەوە.

2ـ وە شکاندنی ڕۆژووەکەی بە ژەمێ تەندروست ،وەک ئەوخۆراکانەی کە پۆڕۆتین و ڕیشاڵیان تێدایە وەخواردنی میوە

3ـ شکانی ڕۆژووەکەی گەر هەستی بە بێهێزی کرد

4ـ خوارنی ئەو خۆراکانەی کە بەوزە دەوڵەمەندن 

5ـ دوورکەوتنەوە لەو چالاکیانەی کە هیلاکیان دەکات لەماوی ڕۆژوو گرتندا

6ـ خەو و ئیسراحەتێکی باش


 ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ لەکاتی بوونی ئەم حاڵەتانەدا:

1ـ کێشی وەک پێویست زیاد ناکا یان دابەزینی کێش

2ـ هەست کردن بە تینێتی زۆر یان کەمبوونەوەی بڕی میز بەراور بەو شلەی کە وەریگرتوە یان تاریک بوونی ڕەنگی میز . نیشانەیەکی وشکبوونەوەیە یان هەوکردنی ڕێڕەوی میز

3ـ سەرئێشە یان هەرئازارێکی تر یان هەبوونی تا

4ـ دڵتێکهەڵچوون یان ڕشانەوە

5ـ هەستکردن بەکەمبوونەوەی جوڵەی مناڵەکەی وەک نەهاویشتنی شەق

6ـ هەستکردن بە گرژبوون وەک ئازار ،لەوەیە نیشانەیەک بێ بۆ لەدایکبوونی پێشوەختە

7ـ هەستکردن بە گێژی و بورانەوەو لاوازی لەکاتێکدا کە ئیسراحەتێکی باشی کردوە یەکسەر ڕۆژوەکەی پشکێنێ و وە ئاوێک بخواتەوە کە خوێی و شەکری تێدا بێ

بەشێوەیەکی گشتی پێشنیار کراوە کە ئافرەتان لە سێمانگی یەکەم سێمانگی سێیەمی دووگیانی بەڕۆژوو نەبن


دێکان ئەمین/قۆناغی۳/کۆلێژی پەرستاری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]