چونیه تی پاراستنی پێست له مانگی ڕه مه زان:
پێست گه وره ترین ئه ندامه له له شماندا,ده مان پارێزیه ت له میکروب و ھاوشێوه کانی ,یارمه تی ڕێکخستنی پله ی گه رمی له ش ده دات ,له ڕێگه ی پێسته وه ھه ست به گه رمی و ساردی و به رکه وتنه کان ده که ین . له مانگی ڕه مه زاندا پێویسته به باشی پێستمان بپارێزین چونکه کاتژمێرێکی زور به ڕوژوبون ,که شوو هه وای گه رم و شێدار له گه ڵ نه خواردنی شله مه نیه کان ده بێته هوی زیان گه یاندن به پێست و وشک بونی پێست. له مانگی ڕه مه زاندا پێویسته ئه م هه نگاوانه جێبه جێ بکه ین بو پاراستنی پێستمان: -دوورکه وتنه وه له به رکه وتن به تیشکی خور چونکه زیان به خشه بو پێست و ده بێته هوی ھه تاوبردن و سوتانه وه ی پێست . -دوورکه وتنه وه له خۊراکی ناته ندروست له گه ڵ که م خه وی , چونکه ده بنه هوی زه رد هه ڵگه ڕانی ڕه نگی پێست. -به کارهێنانی دژه خۊر چاره کێک پێش چوونه ده ره وه. -ڕۊشتن به شوێنی سێبه ردا. -به کارهێنانی چه تر یان کڵاو له کاتی چونه ده ره وه دا. -ڕۊژانه به کارهێنانی پاککه ره وه ی پێست . -زۊر نه شوشتنی ده م و چاو.
هه روه ها پێویسته رێگری بکه ین له دروست بونی ناوچه ی تاریک له ده وروبه ری چاوه کانماندا له ڕێگه ی به کارهێنانی کرێم یان به کارهێنانی ڤیتامین سی له شه ودا. ئایه خانمان پێویسته دووربکه ونه وه له مه یک ئاپ کردن له مانگی ڕه مه زان؟ خانمان ده بێت دوور بکه ونه وه له به کارهێنانی ئه و مه یک ئاپانه ی چه ورن ,ده توانن ئه و مه یک ئاپانه به کاربهێنن که بنچینه یان ئاوێکی روونه. چۊن پێستمان بپارێزین له وشک بوونه وه ؟ - خواردنه وه ی برێکی زۊری ئاو له گه ڵ شه ربه تی میوه ی تازه پێست ده پارێزن له وشک بوونه وه. - دوورکه وتنه وه له خواردنه وه گازیه کان, شیرینه کان ,چا و قاوه چونکه ئه مانه ده بنه هۊی وشک بوونه وه ی پێست. ئه و خواردنانه چین زیان به پێست ده گه یه نن له مانگی ڕه مه زان؟ خواردنی فاست فود, خواردنه چه ور و شیرینه کان ,ئه و خواردنانه ی رێژه یه کی زۊر کاربۊهیدراتیان تێدایه ده بنه هۊی تێکدانی پێست و ده رکه وتنی به شێوه ی تاریک. چۊن پێستێکی تۊکمه و دره وشاوه مان ده ست بکه وێت له مانگی ڕه مه زان ؟ - له ڕێگه ی خواردنی زۊری سه وزه و میوه تازه کان ,خواردنی ماسی چونکه ئه مانه ده وڵه مه ندن به ڤیتامین و ئایۊنه کان . - خواردنی ته ندروست,خه وی باش,وه رزش کردن ده بنه هۊی پاراستنی پێست و دره وشانه وه ی.
له م مانگه دا پێستی له شمان له گه ڵ لێوه کان مه ترسی وشک بونیان زیاتره به راورد به مانگه کانی تر به هۊی به ڕۊژوو بوون و شێی زۊر له ژینگه دا بۊ که م کردنه وه ی ئه م مه ترسیه پێویسته دوای خۊ شوشتن کرێم به کار بهێنرێت و له ته واوی جه سته بدرێت ,بۊ پاراستنی لێوه کان پێویسته له ڕۊژێکدا به لایه نی که مه وه سێ بۊ چوار جار کڕێمی تایبه ت به کاربهێنرێت , خانمان پێویسته پاککه ره وه ی زۊر نه رم یان ڕۊنی زه یتون به کاربھێنن بۊ لابردنی مه یک ئاپ ده بێت دوور بکه ونه وه له به کار ھێنانی پاککه ره وه زبره کان .
ئامادەکردنی /بەهارئومێد/خوێندکاری قۆناغی ۳/کۆلێژی پەرستاری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق