به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 



ئامۆژگاریەکان بۆ بەرگەگرتنی تینوێتی لە مانگی ڕەمەزان...


هەروەک ئاشکرایە مانگی ڕەمەزان یەکێکە لە مانگە هەرە جوان و پڕ بەرەکەتی ساڵ ،لەم مانگەدا خۆمان دەگرینەوە لە خواردن و خواردنەوەکان ، بۆیە دەکرێ هەست بە برسیەتی یان تینویەتی بکەین. 

بەشێک لە خەڵکی زیاتر لەوەی هەست بە برسیەتی بکەن، زیاتر هەست بە تینویەتی دەکەن بەڵام دەکرێ بە جێ بەجێکردنی هەندێ ڕێنمایی هەستی تینویەتی لە مانگی ڕەمەزاندا کەم بکەیتەوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە ....

1.پێویستە لە نێوان بەربانگ و پارشێودا نزیکەی هەشت بۆ دوانزە پەرداخ ئاو بخورێتەوە ، تا جەستە بۆ کاتی پێویست هەڵی بگرێ .

2.بەدوربوون لەو خواردن و خواردنەوانەی کە ڕێژەی شەکر تێیاندا بەرزە بەتایبەتی لەکاتی پارشێودا . 

3.دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی بەهاراتی تونیان تێدایە، لەگەڵ خوێ بەڕێژەی بەرز،چونکە خواردنی تون و سوێر هەستی تینویەتی زیاتر دەکات.

4.گرنگی دان بە سەوزە و میوەکان کە  ڕێژەیەکی باش لە ئاویان تێدایە.وەک.. خەیار ، سێو .، مۆز.کاهو، گێزەر.هتد.

5.دورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازیەکان و ئەو خواردنەوانانەی کافایینان تێدایە.

6.گرنگی دان بە خواردنی تەماتە بەتایبەت لە پارشێواندا.

7.خواردنی ماست لە پارشێواندا، چونکە یارمەتی شێدارکردنی جەستە دەدا . 

8.لەدوای ڕۆژو شکاندن هەوڵبدە کوپێک شەربەتی لیمۆو نەعنا لەگەڵ ئاو بخۆرەوە،یان خواردنەوەی چایەکی سەوز.

9.هەوڵبدە ڕۆژانە لە شوێنی فێنکدا کات بەسەرببەی ، چونکە یارمەتیت دەدات شێی لەش بۆ ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە.

10.خواردنی خورما لە پارشێواندا چونکە دەوڵەمەندە بەچەندین مادەی سودبەخش لەوانە پۆتاسیۆم کە تینوێتی کەم دەکاتەوە .

11. دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی ئەو شەربەتانەی کە ڕەنگ و شەکری بەڕێژەیەکی بەرز تێدایە ، لە جێگای ئەوەدا دەتوانرێت شەربەتی میوەی تازە بخورێتەوە.

12.دورکەوتنەوە لە خۆراکی برژاو بەتایبەتی لەکاتی ژەمی پارشیواندا.

13.لەڕۆژدا وەرزش مەکە باشترە دوای بەربانگ ئەنجامی بدەیت بەچەند سەعاتێکی کەم .


ماریا فاروق/ خوێندکاری قۆناغی ۳/کۆلێژی پەرستاری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]