شێرپەنچەی گەدە یەکێکە لەگرێیەپیسەکان کەتوشی گەدە دەبێت،دەست پێدە کات کاتێک خانە شێر پەنچە یە کان لە رو پۆشی ناوەوەی گەدە گەشە دەکەن ،وەئەم جۆرەشێرپنجە یە درەنگ دەست نیشان دەکرێت لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەوکەسانەی توشی ئەم شێرپەنچەیە دەبن لەقۆنخی سەرەتایدا هیچ نیشانەیەکیان نییە
نیشانە کانی شێرپەنچەی گەدە
• ھەست کردن بە دڵتەنگی و نارەحەتی .
• ھەست کردن بە ئازار لە بەشی سەرەوەی سک .
• ئەستووربوونی سک و رشانەوە .
• نەمانی ئارەزوو بۆ خواردن .
• لەدەست دانی کێش .
• ھەست کردن بە لاوازی و بێ ھێزی ئەمەش بەھۆی تووشبوون بەکەم خوێنی (ئهنیمیا)
• رەنگی پیسایی مرۆڤ دەگوڕێت بۆ رەنگی رەش .
• بوونی خوێن لە رشانەوە . .
ھۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە :
• تووشبوون بە میکرۆبی (Helicobacter pylori) کە دەبێتەھۆی پیس بوونی بەشی ناوەوەی گەدە .
• خواردنی ئەو خۆراکانەی کە لەسەر خەڵوز سوور دەبێتەوە دەبرژێندرێت .
• خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خواردنی وشک کراوە سوێر و بە بەھارات .
بۆئەوەی لە شێرپەنجەی گەدە دوور کەویتەوە ، پێویستە سیستەمێکی خۆراکی تەندروستت هەبێت کەزۆربەی لە میوە پێک هات بێت
ھەندێک ھۆکاری دیکەش ھەن کە دەبنە ھۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە لەوانەش :
• جگەرە کێشان بە رادەیەکی زۆر .
• خواردنەوەی مەی بە شێوەیەک زۆر و بەردەوام .
بۆ دەست نیشانکردنی شێرپەنجەی گەدە ، لە ئێستادا پەنا دەبردرێتە بەر ئەم رێگایانە :
• نازووری گەدەیە (Gastroscopy)
• وێنەی تیشکی ناسراوە بە (رنتجن – X - Ray)
• وێنە گرتنی بە شێکی ناوەوەی گەدە (Computed Tomography – CT)
• پشکنینی (Endoscopic ultrasound - EUS)
گهشبین شێركۆ
خوێندكاری قۆناغی سێ كۆلێژی پهرستاری – زانكۆی سلێمانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق