به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 


* قەڵەوى یان کێشی زۆر چییە؟

قەڵەوى بریتیە لەکۆبوونەوەى چەوری لە لەشدا، بەتایبەتی لەناوچەی ورگ و کەمەردا.


* هۆکارەکانی زیادبوونی کێش و قەڵەوى چییە؟

تەمبەڵی جەستە و بڵاوبوونەوەى تەکنەلۆژیا و زۆربوونی  ئامرازەکانی گەیاندن و زۆرخۆری، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا  وەرزش نەکردن نەبووەتە کلتور لە کۆمەڵگای کوردیدا، کە خۆی لەبنەمادا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دابەزاندنی کێش.


خواردنەوە گازییەکان هۆکارێکن بۆ قەڵەوى و هەڵئاوسانی ورگ، لەگەڵ ئەوەشدا ماددەى کافاینیان  تێدایە و  دەبێتە هۆی زڕاندنی خەو، کە لەبنەڕەتدا  کەم خەوى بە چوارەم هۆکار دادەنرێت بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە قەڵەوى و زیادبوونی کێشی لەش.


*کەسانێک هەن زۆر خۆری دەکەن لە خواردندا، بەڵام قەڵەو نابن هۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟

ئەو کەسانە کێشەیەکی  تەندروستی هەیە لە لەشیاندا  بۆ نموونە ئەو کەسانەى غودەی دەرەقییان زۆر و چالاک بێت، کە غودەیەکی ژەهراوییە  چەند خواردن بخۆن هەرس دەبێت و قەڵەو نابن.


هاوکات ئەو کەسانەى نەخۆشی  شەکرەى جۆری دوویان هەبێت بەتایبەت لەسەرەتادا ئەگەر هەستی  پێنەکەن کێشیان دادەبەزێت.


جگەلەوانەش لە تەمەنی منداڵ و تازە پێگەیشتووەکاندا جۆرێک لەکرمی دەزوولەی هەیە لە گەدەیاندا، کە ئەگەر خواردنیش زۆر بخوات قەڵەو نابێت، ئەم کرمەش تەنها لەڕێگەى بەکارهێنانی  نازۆرەوە بۆکەسەکە دەردەکەوێت.


 لەلایەکی دیکەوە ئەو ئاوى خواردنەوەیەى بەکاریدەهێنین تەندروست نییە و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەو کرمە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی هاوڵاتیان لەشوشتنەوەى سەوزە و میوە کەمتەرخەمن، یان هەندێک کەس سیستەمی  لەشی خۆیان وایە و  هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە.


چارەسەری قەڵەوى چییە و لە چ کاتێکدا پەنا دەبرێتە بەر نەشتەرگەری؟

وەرزش  یەکێک لە بنەماکانی چارەسەری قەڵەوی و  بەکارهێنانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەى چەوری ورگ، کەمکردنەوەى خواردن بۆ ماوەیەکی  دیاریکراو  تا کەسەکە کێشی دادەبەزێت، ڕێکخستنەوەى خەو بەتایبەت لە شەواندا پێویستە زوو بخەون، چونکە  ئەو هۆرمۆنەى لە دوای  کاتژمێر ی11  شەوەوە دەردەدرێت  دەبێتە هۆی کۆبوونەوەى چەوری و قەڵەوى.


یان زۆری خواردنەوەى ئاو لە پێش ژەمەکاندا هۆکارێکى سەرەکیە بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، یان بەرێگەی نەشتەرگەری  بەتایبەت ئەگەر جۆری قەڵەوییەکە کوشندە بێت ئەویش بە بڕینی  بەشێک لەگەدەی کەسەکە لەڕێگەی نازۆرەوە کە ڕێگایەکی سەرکەوتووە بۆ کەمکردنەوەى کێشی زیادەى لەش. 


* ڕێنمایی تۆ وەک پەرستارێک بۆ هاوڵاتیان چییە بۆ ئەوەى لە کێشی زیادەى لەش بەدووربن ؟ 

بەرنامەى خواردن ڕێکبخرێت و سێ ژەم خواردن لە ڕۆژێکدا گرنگە، زوو خواردنی نانی بەیانی و خواردنی سێ جار میوە لە نێوان ژەمەکاندا و کەمکردنەوەى شیرینی و خواردنەوەى بڕێکی زۆری ئاو لە پێش ژەمەکاندا واتە نێوانی ژەمەکان کە بگاتە نزیکەی 12 پەرداخ ئاو.


مه‌ریه‌م سه‌ربه‌ست

خوێندكاری قۆناغی سێ - كۆلێژی په‌رستاری - زانكۆی سلێمانی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]