*** هەوکردنی لەوزەتێن ***
لەوانەیە هەوکردنی لەوزەتین رووبدات بە هۆکاری بەکتریا یان ڤایرۆس، بەڵام زۆربەی رووداوەکانی هەوکردن روودەدات لە ئەنجامی دوچار بوون بە ڤایرۆس کە هێرش دەکاتە سەر لەش و لەوزەتین بەرەنگاری دەبێتەوە، ئەو جۆرە ڤایرۆسانەش بریتین لە:-
- ڤایرۆسەکانی لووت: کە دەبنە هۆکاری توشبوون بە هەڵامەت.
- ڤايرۆسی ئەنفلەوەنزا.
- ڤایرۆسی لە شێوە ئەنفلەوەنزا: دەبێتە هۆکاری هەوکردنی قورگ.
- ڤایرۆسەکانی ریخوڵە (معوی): کە دەبنە هۆکاری نەخۆشیەکانی دەست و قاچ و دەم.
- ڤایرۆسەکانی خواردن: کە دەبنە هۆکاری توشبوون بە سکچوون.
- ڤایرۆسی سورێژەی ئەڵمانی: دەبێتە هۆکاری توشبوون بە نەخۆشی سورێژە.
- هەوکردنی لەوزەتین بەهۆی ڤایرۆسی (إبشتاين بار): جۆرێکی دەگمەنە دەبێتە هۆی گەرمبوونی (غددە).
بەڵام جۆری هەوکردنی لەوزەتین بە هۆی بەکتریا زۆرجار دوچار دەبێت لە ئەنجامی توشبوون بە بەکتریای گرێ(العُقديّة)، لەگەڵ بوونی زۆر جۆری تر لە بەکتریای کە دەبنە هۆی ئەم هەوکردنە لە کۆن توشبوون بەجۆرەکانی بەکتریای لەوزەتین لە جۆری: (الدفتيريا) وە بەکتریای تای روماتیزم بوون بەڵام نەمان بەبوونی چێشتخانە پێشکەتووەکان و وە بەردەوام پەیدابوونی دەرمانی پێشکەوتوو...
ئەو کاتانەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت:-
زۆر گرینگە گەیشتن بە دەستنیشان کردنێکی ورد ئەگەر هاتوو منداڵ دوچاری نیشانەکانی هەوکردنی لەوزەتین بوو، وە دواتر پێویستە سەردانی دکتۆر بکات لەم بارانەی خوارەوە: -
- ئەگەر نەخۆش دوچاری هەوکردنی قورگ هات و چاک نەبۆوە بۆ ماوەی 24-48 کاژێر.
- ئەگەر هاتوو ئازار لە قورگ و وە زەحمت لە قوتدان هەبوو وە هەروەها هەناسەدان.
-ئەگەر بێتو نەخۆش ماندوو و زۆر بێ تاقەت بێت.
هەژان شێخ نوری
قۆناغی سێ – كۆلێژی پهرستاری - زانكۆی سلێمانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق