به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]



*** ملەخڕێ  ***


ملەخڕێ هەوکردنێکی ڤایرۆسیە بەشێوەیەکی سەرەکی کار لەسەر لیک ڕژێنەکان دەکات لەنزیک كۆیچکەکانن. 


ملەخڕێ لەڕێگەی کۆکەۆ پژمەو لیکی توشبوو هەروەها لەڕێگەی بەکارهێنانی قاپو قاچاخو کووپی کەسی تووشبوو ئەگوازرێتەوە نیشانەکانی لەهەندێک دەرناکەون یان بەکەمی دەرئەکەون، زۆربەی کات نیشانەکانی دوای دوو بۆ سێ هەفتە لە توشبوون بە فایرۆسەکە دەردەکەوێ نیشانەی یەکەمی ئاوسانی گۆنایە هەروەها ئازار لە لیک ڕژێنە ئاوساوەکە لەیەک لا یان هەردوولای ڕوومەت،ئازار لەکاتی جووین یان قووت دان،تا سرێشە،ئازاری ماسولکە،بێهێزیوو ماندوویەتی، نەمانی ئارەزووی خۆراک. 


دیاریکردنی لەڕێگەی نیشانەکانی وەهەندێ فەحس بۆ دیاریکردنی وەک فەحسی خوێن یان لیک.


 لەبەرئەوەی مەلەخڕێ بەهۆی ڤایرۆسەوەیە هیچ وەڵامدانەوەیەکی نابێ بۆ دژەزیندەیەکان(Anti-Biotics) یان هەردەرمانێکی تر تەنها دەتوانرێ نیشانەکانی چارەسەر بکرێ وەک پشودان لەکاتی هەستکردن بەهیلاکی بەکارهێنانی ئازار شکێن بۆ کەمکردنەوەی تا (acetaminophen and ibuprofen) ، دانانی کیسە سەهۆڵ بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانەکە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەشلە بۆ ڕێگەگرتن لەوشک بوونەوە خواردنی خۆراکی نەرم وەک شلەو ماست، دوورکەوتنەوە لەخواردنی ترش.


 باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن خۆکوتانەدژی ئەم نەخۆشیە، كۆتانی Mumps كه‌ له‌ گروپی MMR دا هه‌یه‌. ئەم ڤاکسینە زۆر سەلامەتە و کاریگەرە، له‌ زۆربەی خەڵکی هیچ گاریگەریەکی لاوەکی دەرناکەوێ بەڵام هەندێکیان تووشی تاو لیرو ئازاری جومگە ئەبێ بۆ ماوەیەکی کاتی وە هەندێ منداڵ تووشی گەشکه ئەبێ بەهۆی تاکەوە.


دێكان أمین – قۆناغی سێ كۆلێژی په‌رستاری، زانكۆی سلێمانی 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]