به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 


فشاری خوێن (زەخت) لە ماوەی دووگیانیدا؟

توشبوون بە نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن باوترین کێشەی ماوەی دووگیانیە 

کە ئەگەری مردنی دایکەکە بەسەر دوگیانێکەیەوە زیاد دەکات

هەروەها ناو دەبرێت بە ژەهری دوگیانی 


بێگومان ئەم جۆرەی فشاری خوێنیش دابەشدەکرێت بۆ چەن قۆناغێک 

بەپێی قۆناغەکان بێگومان مەترسی بۆ دایک و مناڵەکەش دەگۆڕێت 


نیشاناکانی....

1. بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاتر لە جارێک 

2. سەر ئێشە

3. دڵتێکچون و ڕشانەوە 

4. ئاوسان لە دەست و قاچ و دەموچاو

5. ئازاری مەعیدە 

6. دەرکەوتنی پڕۆتین لە میزی نەخۆشەکە لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینی میز 

7. کەمبونەوەی ڕێژەی میزکردن 


هۆکارەکانی توشبوون بە م نەخۆشیە

1. ئەو دایکانەی یەکەم جاریانە دووگیان ببن 

2. قەڵەوی

3. دووگیانی دوانە و سیانە 

4. لە خێزانەکەی دا نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن هەبێت 


کاریگەرێکانی لەسەر دایکەکە 

• توشبوون بە تەنگە نەفەسی و هەڵئاوسانی سییەکان

• سستبونی دڵ 

• سستبوونی گورچیلە 


کاریگەرێکانی لەسەر منداڵەکە 

• کە می ئۆکسجین (لەماوەی دوگیانی)

• دوای لە دایک بوون 

                 * کێشەی دەروونی 

                 * کێشەی جەستەیی(خاوەن پێداویستی تایبەت) 


چارەسەر 

• پە یڕەوکردنی سیستەمی خۆراکی تەندروست و وەرزش کردن 

• چارەسەری پزیشکی ( دەرمان) 


بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموان 

((هەژان شێخ نوری))

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]