سوودهكانی شیردان.....
شیرپێدانی دایک بە منداڵەکانیان ناخۆشبەختانە ڕوو لە کەمی کردووە ، لە کاتێکدا شیردانی دایک بە مندڵ کۆمەڵێک سوودی زۆری.....
پێویستە لە کاتی لە دایک بونی منداڵەکەوە تا شەش مانگی تەمەنی شیری دایکی پێبدرێت(بەلایەنی کەمەوە) بەڵام بە پێی دواین ڕاپۆڕتیڕێکخراوی زانستی جیهانی دەڵێت پێویستە تا تەمەنی ۲ ساڵی منداڵ شیری دایکی پێ بدرێت
لە بەرئەوەی شیری دایک دەوڵەمەندە بە هەموو مادە خۆراکی و کانزاییەکان و تە نانەت ئاویش
کە ئەمانە لە شیری (قتوو) شیری وشکدا بێگومان کە مترن ئەمەش وادەکات گەشەی ئەو منداڵانەی شیری دیکیان ئەخۆن باشترو خێراتر بێت لەوانەی شیری لە قتوو نراو ئەخۆن وە بەپێی ئەو توێژینەوانەش کە تا ئێستا کراون دەری دەخات بەشێوەیەکی گشتی ئەو مندڵانەی شیری دیکیان ئەخۆن خاوەن تەندرووستیەکی باشتر دەب بە بەراورد بەوانەی شیری قتوو دە خۆن
جگە لەمانەش یارمەتی دایک دەدات لە دەردانی ئەوشیرەی کە لەماوەی دووگیانیدا لە مەمکیدا کۆبۆتەوە بێگومان مانەوەی ئەم شیرە زیان بە تەندرووستی دایکەکە دەگەیەنێت ...
لەو ماوەیەدا کە مندڵ شیری دایکی دەخوات کەمترین کات ڕووبەڕوی ئەمانە دەبێتەوە
۱ـ سکچوون و ڕشانەوە
۲ـ توشبوون بە نە خۆشیە ڤایرۆسیەکان
۳ـ توشبون بە هەستیاری و ئەگزیما
٤ـ توشبوون بە ئیلتیهاباتی بۆریەکانی میز
👆 لە کاتێکدا ئەمانە کۆمەڵێک حاڵەتی باون لە زۆر منداڵدا ڕوودەدات بەڵام ورکو ئاماژەمان پێکرد لە و منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر ڕوودەدات
جگە لەمانەش شیر پێدان پە یوەندیەکی ڕوحی و سۆزداری بەهێزتر درووست دەکات لە نێوان دایک و منداڵەکە .
ههژان شێخ نوری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق