به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 



(ئەزمونم کرد)


ئەزمونم کرد ...

 ژیانێکی دوور لە خودا وەک زستانی بێ باران و بەهاری بێ گوڵە ..

ئەزمونم کرد ..

باشبون لەگەڵ باشان باشیەکی دڵخۆشکەرە بەڵام لەگەڵ خراپان بە پاداشتە ..

ئەزمونم کرد ..

ڕاستگۆیی هەقیقەتێکی تاڵی هاوشێوەیی شروبێکی منداڵانە و

 درۆ شەربەتێکی شیرینی ژەهراویه..

ئەزمونم کرد ..

وجودی یاران جێگای خەمی دوریان هێندەی خۆشەویستیانە و نەبونیان دەردێکی هەمیشەیی پڕ ئازار ...

ئەزمونم کرد ...

ژیان دەریایەکی قوڵی هاوشێوەیی ناخەو کەمەنکێشێکی زاڵمی هاوشێوەی ڕوکەشەکەیەتی ..

ئەزمونم کرد ..

تاڵیەکانی زەمان زۆر ناخیان گڕتێداولەناویان برد و زۆریشیان گەیاند بە لوتکە بە خۆڕاگریان ..

ئەزمونم کرد ...

بونی هاوڕێیەکی نزیک لە ڕۆح بەسە بۆ ژیانێکی پڕ هۆش ..

ئەزمونم کرد ...

بونی دوو دڵ لە دڵێکدا ڕوخانی هەرسێ دڵە ..

ئەزمونم کرد ...

ئازارەکان ، سەختیەکان ، کشانەوەو دواکەوتنەکان ، هەمویان زەینی تۆیان گەیاندوە بەوەیی داتڕشتبوو ..

ئەزمونم کرد ..

ئارامیەکان خۆڕاگریەکان  گەر بەئازاریش بن ، بەبەرهەم ئەبن ، دڵخۆشکەرئەبن ...

ئەزمونم کرد ..

 ئه‌وه‌ی وا له‌ گه‌وره‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌رداری زۆر شتی حه‌زلێكراو و كه‌یف و خۆشی و گاڵته‌كردن ببن و بۆ پیربوونیان كۆڵ بده‌ن، چاوه‌ڕوانیی نابه‌جێی ده‌وروبه‌ر و گچكه‌كانه‌، نه‌ك ویستێكی ناخی خۆیان.

ئەزمونم کرد ...

بونی عەتری یەخەی کراسی باوک و لەچکی بۆن گرتوی دایکت لەماڵدا 

پێویستی بەسوژدەی شوکروزیکری پڕفکرە ...

ئەزمونم کرد ...

هه‌موو شتێك له‌ كاتی خۆیدا بكه‌! كه‌مته‌رخه‌مییه‌كت ده‌رهه‌ق كه‌سێك كردووه‌، زوو داوای بورانی لێبکە نەبادا شەمەندەفەری مەرگ فرسەتی گەردن ئازادی ئەم دونیا نەهێڵێت ..

ئەزمونم کرد ...

کەسانێک لەژیاندا دێنە ڕێت و دواتر بە سوتفەش جارێکی کە نایان بینیتەوە ، هەندێکیش جاروبار سەرێک لەدیوەخانی زەین وباخچەی دڵ  ئەدەنەوە و دەگوزەرێن ، بەڵام هەنێکیش هەن  لەماڵی دڵ جێگە ئەگرن بەجۆرێک کە وەک خانە خوێک کە نەیانەوێ ڕۆژێک جێی بهێڵن ...


ئارام سعید  😌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]