به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 



دەردراوەکانی زێ 


زۆرێک پرسیاریان لەسەر ئەوە هەیە ئایا من نەخۆشم .. ئەم دەردراوانە چین !! هۆکاری چین !! چی ڕوو ئەدات لە جەستەم !! هەر من وام یان هەموان وان !!


ئەمانە کۆمەلە پرسیارێکن کە بەزۆری لای کچانی تازە هەڵچوو هەن و پیویستە زانیاری تەواویان لەبارەوە پیبدرێت تا بزانن کەی پێویستیان بەوەیە سەردانی دکتۆر بکەن و کەی دەردراوەکانی زێیان پییان ئەلێت کە شتیکی نائاسای لەتۆیا هەیە ..


دەردراوەکانی زی شتیکی ئاساییە بەهۆی ئەو گلاندە لیکە ڕژینانەی کە دەرچەکانیان ئەکەوێتەوە ئەویوە وە ئەم دەرداوانە کۆمەلیک فرمان لەئەستۆ ئەگرن بۆ ڕێگری کردن لە دزە کردنی بەکتریاو و هۆکاری نەخۆشی و ڕۆلی هەیە لەکتی سیکس و وە وەک ئاگادارکەرەوەیەکیش بەکاردێت بۆ ئەو ئافرەتانەی نایانەوێت دووگیانبن هەرکات ئەو دەردراوەیان بینی ئەتوانن لە سیکس دووربکەونەوە.


دەردراوی زێ بە شیوەیەکی ئاسای لەدوای تەواو بونی سوری مانگانە بریتیە لە دەردراوێکی ئاوی لکینەر وە هەندی کات هیچ دەردراوێک نییە وە بە نزیکبونەوە لە قۆناغی هیلکە دانان ئەوا ئەم دەردراوە ئەگۆریت بۆ دەردراویکی سپی چڕی لاستیکی.. ئەو ئافرەتانەی ئەیانەویت دوو گیان نەبن ئەوا لەکاتی بینینی ئەم دەردراوە با دور بکەونەوە لە سیکس. وە بە پیچەوانەشەوە ئەم کاتانە زۆر باشە ئەگەر ویستت منداڵیکت هەبێت ..

 

وە دوای ئەمە جاریکی تر دەردراوەکە ئەگۆریتەوە بۆ شیورکەی پیشتری کە شیوەی ئاوێیەکی تەری لکینەر بوو زۆر کات بە شێوەی پەڵەی سپی یان مەیلەو زەرد لەسەر جلەکانی ژێرەوە دەرەچێتەوە کە ئەمە وا ئەکات زۆر کات خانمان بیر لەوە بکەنەوە کە نەخۆشن یان ئینتیهاباتیان هەیە بەلام وانییە ئەمە ئاساییە.


گۆڕان لە خەستی و بۆن و ڕەنگی دەردراوەکان نیشانەی نەخۆشییە و پیویستە سەردانی دکتۆر بکەی بێ شەرم و هیچ دوودلیەک.


* زۆرکات گۆران لەرەنگ بە جۆریکە کە دەردراوەکان رەنگی سەوز یان زەرد ، قاوەی ، ڕەساسی دەبیت.

* بۆنیشی بە جۆریک ئەگۆرێک وەک بۆنی ماسی یان بۆنی میتاڵیک (کانزاییانە) یان هەر بۆنیکیتر بیت کە لە کاتی ئاسایت جیاوازبێت و بۆنی ورزت بکات 

زۆرکات لەگەل ئەم نیشانانەش سوتانەوە و خورانیشی ئەبێت.


هۆکاری هەندێک لەگۆڕان ئەخەمە ڕوو لیرەدا ...


1. دەردراوی سپی چڕ: ئەمە ئاساییە وەک لەسەرەوە ئاماژەم پیدا لەکاتی دابەزینی هێلکە بەوجۆرە ئەگۆرێت .. بەڵام ئەگەر چەند نیشانەیەکی تر هەبوو لەگەل ئەم دەردراوە وەک خوران و سوتانەوە و ناڕەحەتبوون ئەمە نیشانەیە بۆ ئینتیهابی ترشینەرەکان کەڕوەکان .

2. دەردراوی ڕەنگ زەرد: هیچ ئاسای نییە نیشانەیە بۆ بونی ئینتیهابی بەکتریای یاخود ئینتیهابی سێکسییە گوازراوەکان 

3. دەردراوی ڕەنک قاوەی: ڕەنگە هۆکاری ناڕێکی سوڕی مانگانە بیت، ئەگەر بەردەوام هەبوو نیشانەیە بۆ بونی شێرپەنچە لە منداڵدان و ملی منداڵداندا.

4. دەردراوی ڕەنگ سەوز: نائاساییە و نیشانەیە بۆ ئینتیهابی بەکتریای یاخود سێکسی (واتا ئینتیهابیک کە بەهۆی سیکسەوە دەگوازریتەوە).

5. ڕەنگی پەمەی: یان بەهۆی هەبونی خوین بەربونە لە ملی منداڵدان ، یاخود بەهۆی چەقینی هیلکەی پیتراوە لە منداڵداندا واتا دووگیانیت. 

6. دەردراوی ڕەنگ رەساسی: بەهۆی توشبوون بە بەکتریایە.

7. دەردراوی ڕەنگ سور: ماوەی سوڕی مانگانە یان ئینتیهابات لە ملی مندالداندا هەبێت یاخود هەبونی گۆشتی زیادە لە ملی مندالداندا یا دیواری ناوەوەی منداڵدان یاخود ملی منداڵدان توشبوبێت بە شێرپەنچە(کاتێک هەستی پێئەکەی کە لەماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایت جیاوازبێت ماورکەی زیاتر بیت یاخود هەست بە ڕۆشتنی خوینیکی زیاتر یان کەمتر بکەی لەکاتی ئاسای جارانت).


ئامادەکردنی: 🌼چۆپی حسیب🌼

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]