به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 


گریمانەی بونی ژیان لە دەرەوەی زەوی


#یەکێک لەو پرسیارانەی کە بەردەوام مرۆڤایەتی ‎بە خۆیەوە سەرقاڵ کردوە

ئایا ژیان جگە لە زەوی ھەیە وەئایا ھیچ بونەوەری تر لە گەردوون بونی ھەیە؟ وە ئەگەر بونەوەرێکی زیرەکی وەک مرۆڤ ھەیە بۆچی ھێشتا زانست درکی پێ نەکردووە؟


سەرەتا پێویستە بزانین کە گەردوون ئێکجار گەورەو فراوانە کە تەنھا ڕێگای کاکێشان بە ملیارەھا ملیار ئەستێرەی تێدایە کە ئەو ئەستێرانەش بە ترلیۆنەھا ترلییۆن ھەسارەیان ھەیە وە ئەوانیش پاشکۆ و مانگی تایبەت بە خۆیان ھەیە کە تەنھا تیرەی ڕێگای کاکێشان ١٢٠٠٠٠ ساڵی ڕوناکییە کە گەڕان بەدوای زانیاری لەم گەلە ئەستێرە فراوانە زۆر زۆر ناڕەحەت و بێسودە چونکە تا ئێستەش گەردون ناسان لەم گالاکسیە تێپەڕ نەبوون تا بزانن بونەوەری تر ھەیە کە ژمارەی گالاکسیەکان کە پێشبینی کراوە بە ترلیۆن ترلیۆن گالاکسیە تانھا لە گەردوونەکەی ئێمە جگە لەوەی پێشبینی دە توان پێنج سەد گەردوون کراوە. جگە لەوەش گەردوون بەردەوام لە کشان دایە.


بەھۆی ئەوەی زەوی چینی بەرگەھەوای ھەیە بۆیە ڕێگری لە ھەر ڕوداوێکی سروشتی نەخوازراو دەکات کە ڕوبەڕوی مرۆڤ بێتەوە

وەک نەیزەکەکان . بەڵام ھەسارەکانی کە بەرگەھەوایان بەو شێوەیە نیە وە بەردەوام توشی گرفت و زیان و ھێرش دەبنەوە وە بلاک ھۆڵەکان ھەسارەکانی تر قوت دەدەن وە پێکداکەوتنی ھەسارەکانی کە تەقینەوەکان لە گەردوون ئەمان ھەروا ئاسان نابێت.


وە بە پێی لێکوڵنەوەیەک کە بۆ دروست بونی یەکەمین مرۆڤ لە زەوی کراوە کە خۆمان بە ئادەم و حەوا یان ئادەم و ئیڤ ناسراوە.

لێکۆڵینەوەکە لە ستانفۆرد لە کۆلێژی جینۆمی مرۆیی کراوە دەڵێت ئادەم ژیاوە لە دەوروبەری ١٢٠٠٠٠ تا ١٥٦٠٠٠ لەمەو بەر وە حەوا یان ئیڤ لە دەوروبەری ١٤٨٠٠٠ ساڵ پێش ئێستە ژیاوە بەم پێیە بونی یەکەمین مرۆڤ لەزەوی نزیکەیی بۆ ١٥٠٠٠٠ ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە. لەدوایی ئەوەوە شارستانیەت دەستی پێ کردوە .


وەک دەزانین لە ساڵی ١٨٧٥ کاتێک گراھەم بێڵ(Alixander graham bell) تەلەفونی دروست کرد واتە ھەمووی ١٤٣ ساڵە کە مرۆڤ تیشکی کارۆموگناتیسی دەنێرێت بۆ بۆشایی وە یان وەری دەگرێت لەوانەیە نیشانە تیشکیەکان پێش سەدان ملیۆن ساڵ پێش ئێستە ھاتبن کە ئەو کاتە مرۆڤ بونی نەبوە لە زەوی گەر بونیشی ھەبوایە ئەوا ھێندە زیرەک نەبووە تا پێی بزانێت وە لێکی بداتەوە. وە ئەگەر تەنھا لە گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشانیش ژیان ھەبێت ئەوا ١٢٠٠٠٠ ھەزار ساڵی ڕوناکی دەوێت تا بگات بە زەوی یاخود لە زەویەوە بنێردرێت و ڕێگای شیری تێبپەڕێنێت ئەمەش کات لە سودی مرۆڤ نابێت چونکە لەوانەیە تا ئەوکاتە ھیچ ڕەگەزێک وە ئاسەوارێکی مرۆڤ نەمابێت . وە ئێمە ئەو ماوە کورتە شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان لە ڕێگەی تەلەفون و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکام دەینێرین ھێشتا ڕێگای کاکێشانیشیان تێنەپەڕاندوە تا بزانین لەم فەزا فراوانەدا ژیان ھەیە یاخود نا 🤔🤔


http://www.sci-news.com/genetics/science-y-chromosomal-adam-01709.html


https://www.sciencedaily.com/releases/2010/08/100817122405.htm


ھیلال

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]