حاڵەت یان نەخۆشی ئۆتیزم چییە؟
مێژووی دۆزینەوەی نەخۆشی ئۆتیزم زۆر کۆنە،بەڵام کاتێک لەساڵی ١٩٤٣(لیۆکارنەری)پسپۆری نەخۆشی دەروونی منداڵان ،زۆرینەی خەسڵەت و نیشانەکانی دیاریکرد،بووە سەرەتای دیاریکردنی نەخۆشیەکە،وشەی ئۆتیزم کە لە بنچینەدا وشەیەکی یۆنانیە بە مانای گۆشەگیری دێت و لە کوردیشدا پێی دەگوترێت تەنهایی
ئۆتیزم بریتیەلە :شێوان و تێکچونی شێوازی هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەیی و پەیوەندیکردنی منداڵ لەگەڵ کەسانی دەوروبەرو ڕێژەی توشبونەکەش لە منداڵێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆرێت،هەندێکیان نیشانەکانیان لاوازە،ئەم جۆرەیان دەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ ژیان بەسەر ببەن ،هەندێکی دیکەیشیان نیشانەکان یان کاریگەری نەخۆشیەکە (رێژەکەی)زیاترە،ئەم جۆرەیان پێویستیان بە
کەسانی دیکە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت درێژە بە ژیان بدات
ئۆتیزم جۆرێکە لە پەشێوی و تێکچوونی گەشەی مێشك،کار
لەسەر یەکێك لەمانە دەکات(کردار-واتە سەرجەم هەڵسوکەوتە جەستەییەکان )و(گوفتار-بەمانای ئەنجامدانی چالاکی زارەکی و تێگەیاندن یان تێگەیشتن)و(لایەنی کۆمەڵایەتی-ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کەسەکە ناتوانێت پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی بەشێوەیەکی ئاسایی یان وەك ئەوانی دیکە ئەنجام بدات
ئەم کاریگەریانە هەروا نامێننەوە بەڵکو ئەمانە دەروازەن بۆ چوونە نێو گرفتەکانی دیکەوهەریەک لەبواری تایبەت بە خۆیدا
لەبواری کۆمەڵایەتیدا منداڵ کاتێک دەیەوێت داواکارییەکی هەبێت یان شتێك رەت بکاتەوە لە رێگەی یەکێك لەم دوو جۆرەوە ئەنجامی دەدات کە یەکەمیان پێی دەگوترێت (پەیوەندی زارەکی)واتە منداڵ بتوانێت لە رێگەی دەنگ و وشەوە ماناو مەبەستی خۆی بگەیەنێت ،ئەوی دی (نازارەکی)یەکە بەمانای ئەنجامدانی کردارێك دێت،لێرەش دا دەبێت بە تایبەت (دایك و باوك)زۆر شارەزای ئەوە بن مەرج نییە ئەوەی نەیتوانی قسە بکات یان ئاماژە توشی نەخۆشی یان حاڵەتی ئۆتیزم بووبێت،بەڵام باشترین کارێك لەو بوارەدا ئەنجام بدرێت ئەوەیە سەردانی پزیشکی پسپۆر و سەنتەرە تایبەتەکان بکەن ،بۆ ئەوەی لە لایەک دوانەکەون لە چارەسەرکردن لە لایەکی دیکەشەوە نەکەونە هەڵەوە چوون گرفتی بە شێك لە دایکان و باوکانی هەندێك لەو منداڵانە ئەوە بووە درەنگ درکیان کردووە یان پزیشکێکی تری منداڵان بینیویەتی شارەزای ئەوتۆی نەبووەلە بواری ئۆتیزمدا
منداڵ لەتەمەنی ١٨ مانگییەوە نیشانەکانی دەردەکەوێت ،بەڵام زانستی تازە ئەوەی یەکلایی کردوەتەوە کە دەکرێت هەر لە سکی دایکەوە دەست نیشانی نەخۆشیەکە بکرێت بەو پێیەی بەشێك لە نەخۆشیەکە فیزیکییە و پەیوەندی بە دروست بوون و پێکهاتەی خانەکانی مێشکەوە هەیە یەکێك لە دیارترین خاڵە کۆمەڵایەتیەکانی منداڵ پەیوەندییەتی لەگەڵ دایك،منداڵ لە تەمەنی ٤ مانگیەوە دایکی دەناسێتەوە،دەنگ و رەنگ و بۆن و هەستەکانی دایکی لەگەڵ یەکێکی دیکە جیادەکاتەوە،بەڵام ئەو منداڵانەی ئەو نەخۆشیەیان هەیە بەو شێوەیەنین،جیاوازی ناکات لەنێوان دایکی و ژنێکی دیکە،ئەم نەخۆشیە وەنەبێت هەرلەتەمەنی منداڵیدا بێت بەڵکو تووشبوو بە درێژایی تەمەنی لەگەڵی دەمێنێتەوە ،بەشێك لەوانە رێژەکەیان زیاد دەکات و بەشێکیان کەم دەکات،ئەوەش پەیوەندی بە جۆری خواردن و شێوازی مامەڵەو خەم خۆری چارەسەرەوە هەیە
هەرچەندە تاوەکو ئێستا هۆکاری تەواوەتی توشبون بە نەخۆشیەکە نەزانراوە ،بەڵام چەندین هۆکار هەن
دەکرێت بە هۆکاری توشبون بەو نەخۆشیە بزانرێت
هۆکاری جینات و خانە کرۆمۆسۆمیەکان بە یەکێك
لە هۆکارەکانی دروست بوونی ئەم نەخۆشیە دادەنرێت ،منداڵانی (جمک)دوانە بەرێژەی لەسەدا نەوەت زیاترە لەو منداڵانەی دوانە نین،هەروەها رێژەی توشبون لە نێوان منداڵانی دوانەی لێکچوو زۆر زیاترە لە منداڵانی دوانەی لێکنەچوو،لەماوەی پێنج ساڵی رابردوو پشکنین کراوە لەسەرکرۆمۆسۆمەکان و (دی ئێن ئەی)و دەرکەوتوە (پێنج تا پانزە) کرۆمۆسۆم لە جەستەی
مرۆڤدا هەیە کەپەیوەندیان بەو نەخۆشیەوە هەیە
هۆکاری بایۆلۆجی :بە پێی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەدا چوار بۆ لە سەدا سی و دوویان کێشەی دواکەوتنی ژیریان هەیە و زۆرینەیان سەرع یان هەیە بە پێی توێژینەوەکان ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە کێشەی گەیاندنی کارەبایی مێشکیان بۆ دروست بووە،کە رێژەکەیان لە نێوان سەدا یانزە بۆ سەدا هەشتاو سێ دایە
هۆکاری بەرگری (مەناعە):لەکاتی تێکەڵبوونی تۆو و کرۆمۆسۆماتی نێوان دایك و باوك کێشەی جووت بوون و یەکگرتنیان بۆ دروست دەبێت و هەندێك لە دەمارەخانەکانی مێشکی ئەو جۆرە کەسانە وەك پێویست دروست نابن
هۆکارێکی دیکە نەچوونی رێژەی ئۆکسجینی پێویستە بۆ منداڵەکە لەکاتی لە دایکبوونیدا یان فشارێکی زۆر بخرێتە سەر مێشکی منداڵەکە لە کاتی لە دایکبوونیدا
هۆکارێکی دیکە هەندێك لە نەخۆشیەکانی دایکە لەکاتی حامیلەییدا،بەتایبەتی سورێژەی دایك یان کەمی ڤیتامین دی
:نیشانەکانی ئۆتیزم
قسە ناکات لە سەرەتای تەمەنیەوە واتە کاتێك پێویستە منداڵ -
دەست بە دەربرینی وشەو رستەکان بکات ئەو نایکات و لە تەمەنی قسەکردن تێدەپەرێت واتە منداڵێك ئەگەر دوای ٢ ساڵ قسەی نەکرد ئەوا دایك و باوکی پێویستە سەردانی دکتۆری دەروونی بکەن ،مەرجیش نیە هەر منداڵێك لەدوای ٢ساڵ قسەی نەکرد یەکسەر بریاری لەبارەوە بدەین .ئەگەر گروگاڵی نەبێت تا١٢ مانگی،یەك وشە نەڵێت تا ١٦ مانگی ،گرێیەکی دوو
.وشەیی نەڵێت تا ٢ ساڵی
تێکەڵی منداڵان نابێت و ناتوانێت لەگەڵ منداڵی هاوتەمەنی -
خۆی و بچوك و گەورە یاری و تێکەڵاوی بکات
ناتوانێت یاری بە لەعابە(شتومەکی یاری )بکات-،ئەگەری
بیکات تەنها بە شوێنێکی دیاریکراوی لەعابەكە وەک تایەی سەیارەکانی یان دەستی بووکەڵەکانی یاری دەکات،ناتوانێت وەك پێویست رفتاریان لەگەڵ بکات
لە سەرەتای تەمەنیەوە بە قەرەباڵغی تێکدەچێت و ئیدارە ناکات و دەگری بە تایبەت منداڵی نۆبەرە و تەنهاکان ،ئەگەر ئەم حاڵەتە تا سێ ساڵی بەردەوام بوو دەبێت نیشانی پزیشك و پسپۆری تایبەتی بدرێت
گریانیان زۆرە وقیژە دەکەن،بەتایبەت کاتێك برسییان بێت یان خەویان بێت
چەند خواردنێکی دیاریکراو دەخۆن و ناتوانن خواردنی جۆراوجۆر بخۆن،زۆرینەشیان هەستی برسێتی و تینوێتی و تیرخواردنیان نیە
بنێشت و مەساسە ناخۆن ،چونکە زمانیان کەم دەجوڵێنن کە ئەم دوو خواردنەش زمانیان دەوێت بجوڵێنرێت
درەنگ فێری تەوالێت دەبن هەیشیانە تا تەمەنی بەرەو زیاتریش بروات هەر فێرنابێت
خەویان سوکە زوو بەخەبەردێن و درەنگیش خەویان لێدەکەوێتەوە
لە تەکنۆلۆجیا زیرەکن وەکو مۆبایل و لاپتۆپ و ئایپاد و تەلەفزیۆن
حەزیان لە چوونەدەرەوەو ناو ئۆتۆمبیل و جوڵەی زۆرە
حەزیان لە گەران و چوونەدەرەوەو و شوێنی فراوانە وبە شوێنی داخراو وتەنگ بێزار دەبن
زوو لە شوێنان تاقەتیان ئەچێت و داوای گۆرینی شوێن دەکەن ،یان حاڵەتیان خراپتر دەبێت
زۆرینەیان عینادن واتە ئینکارن و داوای هەرچیان کرد دەبێت هەر ئەوە بێت
شت فێر دەبن و زوو بیریان ئەچێتەوە،وشەو ژمارەو ناو فێردەبن و زوو بیریان دەچێتەوە
ناتوانن جل و بەرگی خۆیان لەبەر بکەن و دایبنێن و رێکی بخەنەوە
ڕەنگە بە منداڵی ئێسکە نەرمەیەکی زۆریان هەبووبێت یان زەردوویی زۆریان تووش بووبێت، چونکە هەر یەکێك لەو دووحاڵە کاریگەری دەکاتە سەر مێشك
گوێنەدان بە دەوروبەر زۆرجار دەگاتە ئاستێك کەسوکاروادەزانن منداڵەکەیان( گوێگران) کەڕ بووە
پێکەنینی بێ هۆ و لەناکاو و بەردەوام دواتر گریان بەهەمان شێوە
لاوازی یان نەبوونی هۆشیاری و ئاگا لەخۆبوون چاو نەبرینە چاوی بەرامبەر لەکاتی قسەکرد بۆیان
تێنەگەیشتن لە زمانی جەستەو گرفت لە بابەتە بینراوەکاندا
دواکەوتنی گەشەی هەستەکان (بۆنکردن و بەرکەوتن و تامکردن)
هەست نەکردن بە گەرماو سەرماو بەرزی و نزمی و نەبوونی مەترسی لە گیانەوەر و خشۆك
شەقامەکانبێگوێدانە
داوای یارمەتیدان ناکات لە چواردەورەکەی بۆ هیچ کارێك،پرس ناکات هەرچی هات بە خەیاڵی خۆیدا ئەنجامی دەدات
حەزیەکی زۆری هەیە بۆ یاریەکی تایبەت یان تەنێکی تایبەت،ئیتر هەر خەریکی ئەوە ئەبێت و تاقەتی ئەوانی دیکەی نییە
نەترسان لە هەندێك شت وەك راکردن بەسەر شەقامەکاندا بێگوێدانە مەترسی ئۆتۆمبیل
:جۆرەکانی ئۆتیزم
کلاسیکی:مرۆڤێکی ئاساییە هەندێك جار ئەوانەی زیرەکییەکانیان زۆر زیاترە و وەك بەهرەدارێك دەردەکەوێت لەبەر ئەوەی چواردەورەکەی لە ئاستی ئەمانەدا نین دووچاری گۆشەگیری و تەنهایی دەبن ئەگەر ئەم حاڵەتەش نەخرێتە ژێر چاودێری و چارەسەرەوە کێشەکە گەورەتر دەبێت
ئیسپرجە:توانای رێکخستنی خۆی نیە،هەمیشە بێتاقەتە هەست بە خەمۆکی وبێدەنگی دەکات،بە دەنگە دەنگی ئەوانی دیکەش بێزارو بێتاقەت دەبێت و دەست بە هات و هاوار دەکات رەفتارەکانی دووبارە دەبێتەوە ئاستی زیرەکییان ئاساییە و لەگەڵ مرۆڤێکی ئاسایی جیاناکرێتەوە
سافاند:ڕێژەی ئۆتیزمی زۆرە،نیشانەکانی دیکەی وەك پچرانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیکردنی کەمە،بەڵام لەلایەنی ژمارەو بیرکاریدا زیرەکیەکەی بێ وێنەیە،بەتەنها سەیرکردنێك دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ژمارەی زۆر بکات بۆ کۆکردنەوەو لێدەرکردن،ژمارەکەی یەکسەر دەزانێت، زۆرینەی ئەمانە حەزیان لە رەسم و بواری هونەری و هونەرمەندانە
ئێکس ئەلهەش:ئەمانەیان کێشەی مێشکیان هەیە ،توانای تێکەڵاوی کۆمەڵایەتیان نیەهەندێك جار کێشەی قسەیان هەیە ناتوانێت شتەکان دەرببرێت هەندێك لە منداڵەکان لەو کاتانەدا قسە دەکەن خۆیان ئەیانەوێت واتا توانای دەربرینی تەواویان هەیە بەڵام نایانەوێت لەوکاتانەدا قسەبکەن تۆ دەتەوێت بەڵکو لەو کاتانەدا قسە دەکەن کە خۆیان دەیانەوێت
رێت:کێشەی جەستەییان هەیە لە بواری رۆشتن و خۆگرتن واتە سەنتەری رێگە رۆشتنیان ئاسایی نیە
بههار ئومێد
خوێندكاری قۆناغی چوار – زانكۆی سلێمانی | كۆلێژی پهرستاری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق