به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك

Full width home advertisement

Post Page Advertisement [Top]

 





پەپولەی گەدە 


کاتێک چاوپێکەوتنێکی گرنگ یان تاقیکردنەوەیەکت هەیە یانیش چاوەڕێی ڕوو داوێکی خۆش و گەورەی ڕووبدات بێگومان هەست بە قەلەقیەکی زۆر دەکەیت و زۆر گۆڕانکاری بەسەر جەستەتدا دێت 

وەکو گەستنی پەنجەت ،، هاتوچۆکردن ،. سکچون 

یان هەستەکەیت شتێک بە تەواوی هەناوتدا دەسوڕێتەوە ئەمە زۆر جار پێناسە ئەکرێت بەوەی 

پێچ بەناو سکمدا یەت یانیش دەڵێن بام کردوە

لەڕاستیدا ئەمە هەستەو لە مێشکی کەسەکەوە هەڵدەقوڵێت و تایبەت نییە بە هەناوی بەڵام وەک ئاشکرایە هەناو و مێشک بە باشترین هاوڕێ ناسراون .... ئەم کردارەش لە مێشکەوە سەرچاوە دەگرێت و لە هەناودا ڕەنگ دەداتەوە ....


پەپولەی گەدە کاردانەوەیەکە کە مێشک بەرگەی ناگرێت واتا هەستێکی لە ڕادەبەدەر خۆش یان 

لە ڕادە بەدەر ناخۆشە و مێشکیش بۆ ڕزگارکردنی خۆی ئەم کاردانەوەیەی دەبێت بۆ ئەو ڕووداوە 


هەستێکە وا پێناسە کراوە:ـ هەست دەکەی زیندەوەرێکی زیندوو لە گەدەتەوە دەست دەکات بە جوڵەو هەموو هەناوت دەگرێتەوە و لەگەڵیدا لێدانی دڵت زیاد دەکات 


ئەم ڕووداوە لەوانەیە لەو کاتەدا ناخۆش بێت بەڵام بیرت بێت پارێزگاری لە تەندرووست هێشنەوەی مێشکت کردووە  

چاوپێکەوتنی کار یان تاقیکردنەوە نابێت ژیانت بکاتە مەترسیەوە  

گەدەی پەپولە پارێزگاری لە مێشکت دەکات بەڵام ئەگەر لەسەر قەلەقی بەردەوام بیت لەوانەیە خۆی ژیانت بکاتە مەترسیەوە ! 


چۆن چارەسەری ئەم کردارە بکەم کە بەسەرم هات ؟

هەناسەی قوڵ و بەردەوام هەڵمژە چاوەکانت داخە 


جوڵەو وەرزش ئەنجامبدەو مێشکت بەکارێکی ترەوە سەرقاڵ بکە 


هەندێ جاریش پێویستە دەرمان بەکار بهێنی ئەکەر ئەم کردارە درێژەی کێشاو بۆت کۆنتڕۆڵ نەکرا


هەژان شێخ نوری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Bottom Ad [Post Page]