بەرزی پەستانی خوێن (زەخت)....
17/5 ڕۆژی جیهانی بەرزی پەستانی خوێن ، ئەم ڕۆژە دیاری کراوە بۆ زیادکرنی هۆشیاری خەڵک سەبارەت بە بەرزە پەستانی خوێن و خۆپاراستن لێی ، هەر بۆیە لێرەدا ئاماژەیەکی پێ دەدەین .
بەرزە پەستانی خوێن (زەخت)چیە؟
بەرزی پەستانی خوێن کە ناسراوە بە زەخت حاڵەتێکی مەتریسدارە و زۆرجار ناودەبرێ بە کوژەری بێدەنگ ، چونکە زۆرکەس پەستانی خوێنی لەگەڵدایە و هەستی پێ ناکات بەهۆی ئەوەی نیشانەکانی تێدا دەرناکەوێ ، و دواتر دەبێتە نەخۆشیەکی مەترسیدار بۆی.
گەر بێت و پێناسەیەکی زەخت بکەین ئەوا
برییتیە لە بەرزبونەوەی ڕێژەی پەستانی خوێن لەڕێژەی ئاسایی خۆی بەهۆی ئەو پەستانەی کە خوێن دەیخاتە سەر دیواری بۆریەکانی خوێن .
جۆرەکانی بەرزە پەستانی خوێن ؟
1.جۆری سەرەتایی(primary)
مەبەستمان لەم جۆرە ئەوەیە کە بەرزی پەستانی خوێن بەهۆی هیچ هۆکارێکەوە ڕوی نەداوە واتە هۆکارەکەی نەزانراوە ،
2.جۆری دووەمی (secondory)
ئەم جۆرەیان هۆکارێکی دیاریکراوی هەیە کەڕودەدات وەک نەخۆشیەکی دیاریکراو یاخود ناتەواویەکی تەندروستی یاخود شێوازی ژیان لەکەسەکەدا .
نیشانەکانی بەرزی پەستانی خوێن..
وەک پێشتر باسمان کرد ئەم نەخۆشیە ناسراوە بە کوژەری بێدەنگ (silent killer)چونکە ڕێژەیەکی زۆر نیشانەکانیان تیا دەرناکەوێ ،بەڵام ڕێژەیەکی کەمیش هەن کە هەندێک نیشانەیان تیا دەردەکەوێ لەوانە..
1. سەرئێشە بەتایبەت لەبەشی پشتەوەی سەر .
2. ماندویەتی .
3.کێشەی بینین .
4.ئازاری سنگ.
5.گرانی هەناسەدان.
6.ناڕێکی لێدانی دڵ.
هۆکارەکانی بەرزی پەستانی خوێن ...
1.بۆماوەی
2.خواردنی ڕێژەیەکی بەرز لە خوێ لەناو خۆراکەکاندا .
3.نەکردنی ڕاهێنانە وەرزشیەکان.
4. جگەرە و خواردنەوەی کحول.
5.زیادبونی کێش و قەڵەوی.
6.دڵەڕاوکێی و قەلەقی .
7.زیادبونی تەمەن .
دیاری کردنی بەرزی پەستانی خوێن .
بەکارهێنانی ئامێری پێوانی بەرزی پەستانی خوێن ، بۆ ئەوەی دیاری بکرێ کە کەسەکە زەختی هەیە دەبێ چەند جارێک پێوانەکە دوبارە بکرێتەوە لەبەشە جیاوازەکانی ڕۆژدا ، بۆ دڵنیابونەوەی زیاتر لە بونی بەرزی پەستانی خوێن لەکەسەکەدا.
جگە لەمە دەکرێ پشکنینی دیکە یارمەتیدەر بن لە دیاریکردنی بەرزی پەستانی خوێندا لەوانە...
1.فەحسی میز.
2.فەحسی خوێن .
3.هێڵکاری کارەبای دڵ ECG
4.هەندێ پشکنینی گورچیلە.
چارەسەرو خۆپارێزی لە بەرزی پەستانی خوێن ..
1. گۆڕانکاری کردن لە شێوازی ژیاندا ئەویش بە:
٭کەمکردنەوەی کێش .
٭دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان.
٭کەمکردنەوە لە بەکارهێنانی خوێ لە خۆراکی ڕۆژانەدا.
٭دورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ .
2.بەکارهێنانی چارەسەری دەرمان..
بەڵام پێویستە دەرمانی بەرزی پەستانی خوێن لەژێر چاودێری دکتۆری پسپۆردا بەکاربهێنرێت .
خۆپاراستن...
1.وەرزشکردن بەشێوەیەکی ڕێک .
2.پارێزگاری کردن لە کێشی گونجاوی لەش .
3.پەیڕەوکردنی شێوازی ژیان بەشێوەیەکی تەندروست وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە .
ماریا فاروق، قۆناغی سێ - بهشی پرهستاری | زانكۆی سلێمانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق