ڤیتامین سی
ڤیتامین سی كه ناسراوه به ( L- ascorbic acid) له‌و ڤیتامینانه‌یه كه له ئاودا ئه‌توێنه‌وه و به سروشتی و به ڕێژه‌ی جیاواز له هه‌ندێك له خۆراكه‌كاندا بونی هه‌یه‌و له‌ش توانای دروستكردنی نییه.
گرنگی ڤیتامین سی
ڤیتامین سی له دروستكردنی كۆلاجیندا پێویسته كه جۆرێكی پرۆتینه‌و 25% پرۆتینه‌كانی له‌ش پێكدینێت. كۆلاجین به بناغه‌ی سه‌ره‌تای دروستكردنی ئێسك و ماسولكه‌و به‌سته‌ره‌و ژێیه‌كان داده‌نرێت. له‌زۆرێك له‌به‌شكانی تری له‌شیشدا ده‌بینرێت له‌وانه گلێنه‌ی چاو و مولوله‌كانی خوێن و ددانه‌كان. كۆلاجین به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی چاكبونه‌وه‌ی برین داده‌نرێت چونكه له پرۆسه‌ی خوێن مه‌یندا پێویسته.
ڤیتامین سی به یه‌كێك له دژه ئۆكسیده‌كان (گه‌رده ئازاده‌كان)ی له‌ش داده‌نرێت و توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه كه جگه له‌وه‌ی وه‌ك دژه ئۆكسیدێك كارده‌كات، یارمه‌تیده‌ری دوباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه و نوێكردنه‌وه دژه ئۆكسیده‌كانی تری له‌شی هه‌یه له‌وانه ڤیتامین ئی.
ڤیتامین سی وه‌ك دژه ئۆكسیدێك به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رگری یان دواخستنی نه‌خۆشێكانی شێرپه‌نجه‌و دڵ و ئه‌ونه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی گه‌رده ئازاده‌كانه‌وه دروستئه‌بن.
ڤیتامین سی به هانده‌ر و ڕێكخه‌ری سیسته‌می به‌رگری له‌ش داده‌نرێت، ژماره‌ی دژه ته‌نه‌كان له شه‌دا زیاد ده‌كات. توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه وه‌رگرتنی ڤیتامین سی له كاتی هه‌ڵامه‌تدا پرۆسه‌ی چاكبونه‌وه به 8% خێرا ده‌كات و زووتر چاكده‌بنه‌وه.
ڤیتامین سی هه‌ڵمژینی ئاسنی جۆری(non-heme iron) باشترده‌كات كه له خۆراكه ڕوه‌كێكاندا هه‌یه.
ڤیتامین سی ڕۆژانه له‌ش به ڕێژه‌ی 30 بۆ 180 ملگم هه‌ڵده‌مژێت و به ڕێژه‌ی 300 ملگم بۆ 2 گم له له‌شدا بونی هه‌یه. كه‌می ڤیتامین سی ده‌بێته هۆی خوێنبه‌ربوون یان ناسكبونی دیواری مولوله‌كانی خوێن و لاوازی سیسته‌می به‌رگری و بێ هێزی و ته‌مبه‌ڵی یان نه‌مانی ئاره‌زوو.
ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڤیتامین سی تێدایه(له سه‌ره‌وه بۆ خواره ڕێژه‌ی ڤیتامین سی كه‌مده‌كات):
o بیبه‌ری سوور
o گیراوه‌ی پرته‌قاڵ
o پرته‌قاڵ
o كیوی
o برۆكلی
o بیبه‌ری سه‌وز
o گیراوه‌ی ترێ
o ته‌ماته
o په‌تاته
o سپێناغ
بڕیار غفور
خوێندكاری كۆلێژی په‌رستاری – زانكۆی سلێمانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق