ترسناکترین زیانەکانی مۆبایلی زیرەک بۆ مرۆڤ هەروەها چەند ڕێنماییەک بە پێویستم زانی کە زیانەکانی بخەمە ڕوو
١- توانای سەرنجدان کەم دەکات:
ئەو کەسانەی بە ڕێژەیەکی زۆر مۆبایلی زیرەک بەکار دەھێنن، مێشکیان زۆر ماندوو دەکەن، چونکە مێشک و سەرنجی خۆیان لەسەر ھەموو بابەتەکان و بەرنامەکان و ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی و نامەکانیان بەفیڕۆ دەدەن، ئەمەش وا دەکات کەسەکە توانای بیرکردنەوە و سەرنجدانی لە ژیانی ڕاستیدا کەم بێتەوە
۲ وادەکات گوێکانت لەدەس بەی
بەھۆی ئەو تیشکە کارۆموگناتیسییانەی مۆبایلی زیرەک دەری دەدات، کاریگەریی زۆری لەسەر گوێچکەکان ەەیە، ەەندێک جار دەگاتە قۆناغی لەدەستدانی گوێچکەکان
٣- بە دەرەجە یەک زیانی بۆچاو هەیە چاو و بینایی
بە بەردەوام تەماشاکردنی ڕووی مۆبایل و تی ڤی، زۆر کێشە بۆ چاوەکانت پەیدا دەکات، جگە لەوەی کە توانای بیناییت کەم دەکات و چاوت تووشی وشکبوون دەبێت، ھەروەھا تووشی سەرئێشە و گێژبوونیش دەبیت
٤- زیانەکانی بۆ کۆرپەلە
دایکی دووگیان بە زۆر بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکەی، زیرەکیی منداڵەکەی ناھێڵێت.
٥- ھەمیشە دەمارگیر دەبیت
زۆر بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک، ھەمیشە مێشکت ماندوو دەکات، ئەم ماندووبووونەش ھەمیشە کەسایەتییەکی دەمارگیر و تووڕەت پێ دەبەخشێ، بۆیە زۆربەی ئەو کەسانەی کاتێکی زۆر لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانیان بەسەر دەبەن، زۆر بە ئاسانی و خێرایی تووڕە دەبن.
٦- مەترسیی لەسەر دڵ ھەیە
، ئەو تیشکەی مۆبایل دەری دەکا زۆر مەترسیدارە بۆ ماسولکەکانی دڵ، بۆیە ھەمیشە ھەوڵ بدە لە کاتی نووستن و بەکارەێنانی مۆبایل، لە خۆت و دڵتی دوور بخەرەوە.
٨- شێرپەنجەی مێشک
بەھۆی کارۆموگناتیسی و گەرمیی دەرپەڕیو لە مۆبایلی زیرەک، خانەکانی مێشک تێکدەچن و لەناودەچن، ئەمەش یەکێکە لەو ھۆکارانەی تووشبوون بە شێرپەنجە.
مهریهم سهربهست
خوێنكاری كۆلێژی پهرستاری (قۆناغی سێ) – زانكۆی سلێمانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق